02:28 PM   IRAQ
FRIDAY, 17 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل: پردی سێیه‌م له‌ نێوان هه‌رێم و تورکیا ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فرسه‌ت عه‌لی جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ده‌روازه‌ى سنوورى ئیبراهیم خه‌لیل ڕای‌گه‌یاند: له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پردی سێیه‌م له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل له‌ نێوان هه‌رێم و تورکیادا ده‌کرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فرسه‌ت عه‌لى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌روازه‌ى سنوورى ئیبراهیم خه‌لیل ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی تورکیا به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌نگاوى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سنوورى ئیبراهیم خه‌لیل و دروست کردنى سێیه‌م پرد له‌ ده‌روازه‌که‌دا جێبه‌جێ کرا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕێژه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى به‌ شێوه‌یێکى به‌رچاو به‌رز بێته‌وه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه‌ سه‌رجه‌م کاره‌کانى سێیه‌م پردى ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل ته‌واو بوووه‌ و ته‌نها ڕێوڕه‌سمى کردنه‌وه‌ى پرده‌که‌ ماوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانى حکوومه‌تى تورکیا ده‌که‌ن و له‌ ئێستاشدا ڕۆژانه‌ چه‌ند بارهه‌ڵگرێک به ‌بێ بار به‌ پرده‌که‌دا ده‌په‌ڕنه‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا به‌ فه‌رمى نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

فرسه‌ت عه‌لى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوووه به‌ به‌رده‌وامى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌ نێوان تورکیا و هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و به ‌بێ بوونى هیچ کێشه‌ و به‌ربه‌ستێک به‌رده‌وامه‌.

ده‌روازه‌ى سنوورى ئیبراهیم خه‌لیل یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین ده‌روازه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا که‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ تورکیا و وڵاتانى ئه‌ورووپاوه‌ ده‌به‌ستێته‌وه و ئه‌و‌ ده‌روازه‌یه‌ ته‌نها بۆ بازرگانى به‌ کار نایێت به‌ڵکوو بۆ گه‌شتیارى و هاتوچۆى گه‌شتیارانیش سوودى زۆرى لێده‌بینرێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه