03:41 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 24 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   پێوەندیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان یەک ساڵ پاش ڕیفراندۆم
ڕۆژنامه‌یێکی له‌نده‌ن:
ئه‌و سێ حیزبه‌ی سه‌در هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ ناکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی له‌نده‌ن ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ڕه‌وتی سه‌در وتوویه‌تی سێ حیزب هه‌ن که‌ هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ ناکه‌ین له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی خۆیدا له‌ زاری به‌رپرسێکی پێشووی ڕه‌وتی سه‌در له‌ نه‌جه‌ف نووسیی: موقته‌دا سه‌در نایه‌وێت هه‌ڵه‌ی حیزبی ئیخوانولموسلمینی میسر دووپات بکاته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ حه‌ز به‌ هاوپه‌یمانێتی ئیئتیلافی سائیروون له‌گه‌ڵ سێ حیزب واتا هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، حه‌شدی شه‌عبی و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ناکات.

ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" له‌ زاری به‌رپرسێکی ڕه‌وتی سه‌در که‌ ناوه‌که‌ی نه‌درکێندراوه‌ ده‌شڵێت: ئێستا ڕه‌وتی سه‌در سه‌رقاڵی لێکدانه‌وه‌ی پرسی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک لایه‌نه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وان چوونکه‌ خوازیاری دووپات کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی حیزبی ئیخوانولموسلینی میسر نییه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه