21:34 PM   IRAQ
FRIDAY, 25 MAY 2018
 به په‌له |◀   بە پێویستی نازانین لەناو خەڵکەوە سەرۆکی ھەرێم ھەڵبژێردرێت
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق هۆشدار ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی ساخته‌کاری له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌رێمی کوردستان نه‌درێته‌وه‌ ئه‌و بزووتنه‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بایکۆت و له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌کشێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆڕش حاجی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌باره‌ی ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مان و داوای ئه‌و بزووتنه‌وه‌ بۆ ژماردنی ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست وه‌ڵام نه‌درێته‌وه‌ ئه‌و بزووتنه‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بایکۆت و له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کشێته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ به‌ دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی به‌راییی هه‌ڵبژاردن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناڕه‌زایه‌تی هه‌مبه‌ر ئه‌نجام و ساخته‌کاری له‌ ژماردنی ده‌نگه‌کان به‌ سیسته‌می ئه‌لێکترۆنی ده‌ربڕی و داوای کرد ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه