02:28 PM   IRAQ
FRIDAY, 17 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر سێ وێستگەی گرینگی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران
نوێنه‌ری پارتی دیموکرات له‌ په‌رله‌مانی عێراق:
کورده‌کان پاش گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی یه‌کسان ده‌چنه‌ به‌غدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ پارته‌که‌ی تا ئێستا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ هیچ یه‌ک له‌ پارته‌ سیاسییه‌ کوردستانییه‌کان له‌ باره‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ئه‌نجام نه‌داوه‌ و وتی: کورده‌کان پاش گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی یه‌کسان ده‌چنه‌ به‌غدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"دا ڕای‌گه‌یاند: پارتی دیموکراتی کوردستان هێشتاکه‌ گفتوگۆ و کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ پارته‌ سیاسییه‌ کوردستانییه‌کان له‌ باره‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ست‌پێنه‌کردوووه‌ و چاوه‌ڕوانی وڵامی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی شه‌ش پارتی کوردستانی به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یه‌.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ کورده‌کان ته‌نها پاش گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی یه‌کسان و لێکتێگه‌یشتن بۆ گفتوگۆ له‌ باره‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق، ده‌چنه‌ به‌غدا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه