04:14 PM   IRAQ
MONDAY, 21 MAY 2018
 به په‌له |◀   هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر، فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق پێک ده‌هێنن
مەرزی شێخ سڵەی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا فەرمانی کرانەوەی مەرزی شێخ سڵەی دەرکرد کە مەرزێکی لاوەکیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بەغدا فەرمانی کرانەوەی مەرزی شیخ سڵە (پشتە)ی دەرکردووە.

عەلی عوسمان گوتیشی: ژێرخانی پێویست لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا بۆ ئەو مەرزە ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی وەکوو دیکەی مەرزە فەرمییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕی بازرگانیی تێدا بکرێت.

شیاوی ئاماژەیە ڕۆژی 8ی نیسان شاندێکی بەغدا لە ئاستی وەزارەتدا سەردانی مەرزی شێخ سڵەیان کرد و هەمان ڕۆژیش مورتەزا عەبادی کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر بە کوردپرێسی وتبوو ئومێدی ئەوە دکرێت کە سەردانەکەی ئەو شاندەی بەغدا ئیجابی بێت و ڕای ئیجابیی پارێزگاری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگاری کرماشانببێتە هۆی ئەوەی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو مەرزەوە بەردەوام بێت.

عەبادی لەو دیمانەیەدا وتبووی مەرزی شێخ سڵە دەروازەیێکی گرینگی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە و تەنها لە دە مانگی ساڵی 96دا بڕی 270 ملوێن دۆلار کاڵای لێوە ئاڵوگۆڕ کراوە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه