21:25 PM   IRAQ
FRIDAY, 25 MAY 2018
 به په‌له |◀   بە پێویستی نازانین لەناو خەڵکەوە سەرۆکی ھەرێم ھەڵبژێردرێت
فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی دەیرەزوور:
داعش لە ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات گەمارۆ دراوە

بەشی سووریا- ئیسماعیل عەبدوڵڵا فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی دەیرەزوور ڕایگەیاند: لە قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیرە-دا، گەشتوونەتە گوندی باخۆز-ی سەر ڕووباری فورات لە دەیرەزوور و داعش-یان لە ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات گەمارۆ داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،ئیسماعیل عەبدوڵڵا فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی دەیرەزوور دەڵێت: لە سێزدەهەمین ڕۆژی قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیرە-دا، چوونە گوندە باخۆز-ی ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات و نزیک بوونەتەوە لە شارۆچکەی حەجین.

شەڕڤانان هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی چەمی فوریات-یان گەمارۆداوە، کە تا ئێستا لەژێر چنگی داعش-دان.

گوندی باخۆز خاوەن گرنگییکی ستراتیژییە و دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکیی شارۆچکەی حەجین، کە مۆڵگەی کۆتایی داعشە لەسەر سنووری  سوریا-عێراق و ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات.

سەرچاوە: هاوار نیووز

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه