16:46 PM   IRAQ
FRIDAY, 24 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   وه‌هابییه‌ت نوسخه‌ی ڕه‌شی ته‌کفیره‌ له‌ جیهانی ئیسلامدا
لیستی ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی نێردراون بۆ خه‌ڵکی لێقه‌وماوی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ کرماشان

به‌شی ئێران- به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی خوارده‌مه‌نی و که‌لوپه‌لی ته‌ندروستیی زانستگای پزیشکیی کرماشان لیستی ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی جێگری خۆراک و ده‌رمانی زانستگای پزیشکیی کرماشان بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی ناردووه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوکتۆر شه‌هریار موسته‌وفی به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری له‌سه‌ر خوارده‌مه‌نی و که‌لوپه‌لی ته‌ندروستی زانستگای پزیشکیی کرماشان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ کوردپرێسی وت: ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی ڕێکه‌وتی 22 و 23ی گه‌ڵاڕێزان نێردراونه‌ته‌ ناوچه‌که‌ بریتیین له‌:

52062 بتڵ ئاوی حه‌یات، 2579 کۆنسێرڤی ماسی و باقله‌، 4000 کێک، 3.5 ته‌ن خورما، 2330 کیلۆ بسکیت، 1000 دانه‌ ئاوی مێوه‌، 9900 دانه‌ نانی له‌واش، 14500 دانه‌ سه‌موون، 225 پۆکێت پۆشه‌کی منداڵ، 105 پۆکێت کلێنێکس، 494 قتوو شیری وشک.

مسته‌وفی زیادی کرد: ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ ته‌نها له‌ لایه‌ن ڕێکخراوی ده‌رمان و ته‌ندروستیی زانستگای پزیشکیی کرماشانه‌وه‌ دابین کراوه‌ و نێردراوه‌ته‌ ناوچه‌که‌.

ناوبراو له‌ کۆتاییدا وتیشی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ناردنی یارمه‌تییه‌کان.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه