16:36 PM   IRAQ
FRIDAY, 24 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   وه‌هابییه‌ت نوسخه‌ی ڕه‌شی ته‌کفیره‌ له‌ جیهانی ئیسلامدا
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌:
جه‌وی هه‌موو به‌ره‌کان له‌ نێو پێشمه‌رگه‌ و هێزی عێراقی ئارامه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ جه‌وی تێکڕای به‌ره‌کانی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزی عێراقی به‌ ئارام وه‌سف کرد و ئه‌وه‌ش پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و هێزی عێراقی هاتووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر به‌ شه‌رهقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی ڕاگه‌یاندووه‌: جه‌وه‌که‌ له‌ هه‌موو به‌ره‌کاندا ئارامه‌ و هیچ مه‌ترسییێک له‌ ئارادا نییه‌.

ناوبراو زیادی کردووه‌: جووڵه‌ی هێزی عێراقی و پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌موو میحوه‌ره‌کانی نزیک له‌ که‌رکووک، مه‌خموور، شێخان و ناوچه‌ فیشخابوور جووڵه‌ی ئاساییه‌ و جێی نیگه‌رانی نییه‌.

جه‌بار یاوه‌ر وتیشی: "ئێمه‌ پاش سێهه‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ عێراقییه‌کان هیچ فه‌رمانێکمان وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌وڕووی حه‌شدی شه‌عبی ببینه‌وه‌ بۆیه‌ش دۆخه‌که‌ ئارامه‌."

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه