16:42 PM   IRAQ
FRIDAY, 24 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   وه‌هابییه‌ت نوسخه‌ی ڕه‌شی ته‌کفیره‌ له‌ جیهانی ئیسلامدا
که‌رتی نه‌وتی هه‌رێم و ڕاسپاردەکانی بنکه‌ داراییەکانی جیهان

به‌شی جیهان- ئه‌گه‌رچی دۆیچه‌ بانک ڕای­سپاردووه‌ به‌ یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانی جیهان چالاکییه‌کانی له‌ هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ بدات به‌ڵام هاوکات سه‌باره‌ت به‌ هه‌بوونی به‌ستێنی ناسه‌قامگیریش هۆشداری داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆیچه‌ بانک به‌ جێنێڵ ئێنێرژی وه‌کوو یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانی ئاماده‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕای­سپاردووه‌ چالاکییه‌کانی خۆی له‌ که‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ پێبدات به‌ڵام هاوکات به‌ هۆی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رهه‌ڵدانی ناسه‌قامگیری له‌ هه‌رێم و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر که‌رتی نه‌وتی ناوچه‌که‌ هۆشداری داوه‌.

دۆیچه‌ بانک باسی له‌وه‌ی کردووه‌ ڕاسپارده‌کانی بۆ جێنێڵ ئێنێرژی له‌سه‌ر بنه‌مای درێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم و دانی پاره‌ی ده‌ستحه‌قی کۆمپانیاکان بووه‌.

ده‌یڤید میرزایی شرۆڤه‌کاری پرسی ئابووریش له‌م باره‌وه‌ جه‌ختی کردۆته‌وه‌ شیکارییه‌کانی له‌ دۆخی چالاکیی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و له‌وان جێنێڵ ئێنێرژی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌ ئێستادا و پێدانی پاره‌ی ده‌ستحه‌قی کۆمپانیاکان له‌ لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بووه‌ و ئێستاکه‌ش هه‌رێمی کوردستان ڕیسک و مه‌ترسیی له‌سه‌ره‌.

سه‌رچاوه‌: پرۆداکتیڤ ئینویستێرز

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه