16:44 PM   IRAQ
FRIDAY, 24 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   وه‌هابییه‌ت نوسخه‌ی ڕه‌شی ته‌کفیره‌ له‌ جیهانی ئیسلامدا
بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان و ئه‌رکی نیشتمانی/ ئێحسان هووشمه‌ند

به‌شی وتار/ کرماشان- ئێحسان هووشمه‌ند له‌ یادداشتێکی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقدا ئه‌رکی نیشتمانی پاش بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان شی ده‌کاته‌وه‌.

کوردپرێس: بوومه‌له‌رزه‌که‌ی 21ی گه‌ڵاڕێزانی پارێزگای کرماشان یه‌کێک له‌ به‌گۆڕترین بوومه‌له‌رزه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران له‌ 100 ساڵی ڕابردوودا بوو. به‌داخه‌وه‌ له‌و بوومه‌له‌رزه‌ گه‌وره‌یه‌دا سه‌دان که‌س له‌ هاووڵاتییانمان به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌رپێڵ زه‌هاو گیانی خۆیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و هه‌زاران برینداریش هه‌ن. سه‌دان بنه‌ماڵه‌ش ماڵ و حاڵی خۆیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. به‌هۆی به‌رفراوانی و گه‌وره‌ییی ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی بوومه‌له‌رزه‌که‌ تێیدا ڕووی داوه‌ کات له‌ دوای کات ژماره‌ی قوربانییه‌کان و برینداره‌کان زیاد ده‌بێت. به‌داخه‌وه‌ ژماره‌ی برینداران و خه‌سار به‌رکه‌وتوان زۆره‌ و ئیمکاناتی شار و پارێزگاکه‌ ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و کاره‌ساته‌ گه‌وره‌ نایێت. هه‌واڵی بوومه‌له‌رزه‌ی پارێزگای کرماشان له‌ هه‌مان سه‌ره‌تاوه‌ بوو به‌ یه‌که‌م هه‌واڵی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و میدیا و که‌ناڵه‌ هه‌واڵده‌رییه‌کان. پاشان شه‌پۆلێک له‌ داخ و خه‌م و هاودڵی له‌ نێو وڵاتدا په‌ره‌ی سه‌ند. ناوی کرماشان لای زۆرینه‌ی ئێرانییه‌کان ئۆستووره‌ نیشتیمانییه‌کان و چیرۆکه‌ مێژوویییه‌کان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌. خه‌ڵکی کرماشان و چیرۆکی بوێریی ئه‌و خه‌ڵکه‌ له‌ ساڵانی سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه له‌ بیر ناکرێن‌ به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق دژ به‌ ئێران و ئه‌و ڕۆژانه‌ی هه‌نووکه‌ توانای سه‌ربازی و به‌رگریی ئێران ئاماده‌ نه‌بوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ستدڕێژیی عێراق به‌رگری کردن له‌ ئێران به‌سترابوو به‌ به‌رخۆدانی گه‌نجه‌ بوێر‌ و قاره‌مانه‌کانی نیشته‌جێی سنووره‌کانی وڵات و به‌ تایبه‌ت کرماشان.

ئه‌مڕۆکه‌ پارێزگای کرماشان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه‌ لێی قۆماوه‌ و تازیه‌باره‌. سه‌دان که‌س له‌ژێر که‌لاوه‌ و ماڵه‌ ڕووخاوه‌کاندا به‌جێ ماون و هه‌زاران که‌سیش جه‌سته‌ و له‌شیان برینداره‌. سه‌دان بنه‌ماڵه‌ بێ ماڵ و حاڵن به‌ڵام ئێرانییه‌کان هه‌رگیز ناهێڵن ئه‌و خه‌ڵکه‌ بوێره‌ که‌ یاری به‌ئه‌مه‌گی مێژووی نیشتمان بوون له‌م ڕۆژه‌ سه‌خته‌دا بێ‌که‌س بن. هێشتاکه‌ چه‌ند کاتژمێرێک له‌ بوومه‌له‌رزه‌که‌ تێنه‌په‌ڕیبوو که‌ خه‌ڵکی ئێران له‌ تێکرای وڵاته‌وه‌ و ته‌ورێز و ئیسفه‌هان و شیرازه‌وه‌ تا تاران و مه‌شهه‌د ده‌سته‌ ده‌سته‌ بۆ پێشکه‌ش کردنی خوێن یان هه‌ناردنی یارمه‌تیی خۆیان به‌ پاره‌ و پێداویستیی سه‌ره‌تایییه‌وه‌ خۆبه‌خشانه‌ به‌ هانای هاووڵاتییانی لێقۆماویانه‌وه‌ چوون. بۆچی ده‌کرێت له‌م سات و کاته‌دا ڕه‌نج و ئازاری هاونیشتمانییه‌ کرماشانیه‌کانمان به‌ ته‌نها بهێڵین؟ بۆچی ده‌کرێت نزا و ئاهی دایکه‌ دڵ‌سووتاوه‌کانی کرماشان پشت گوێ بخه‌ین. بۆچی ده‌کرێت شیوه‌ن و گریانی ئه‌و باوک و منداڵانه‌ی ئازیزانیان له‌ ده‌ست داوه‌ ببینین و هیچ نه‌که‌ین؟ هه‌موو ئێران پێکه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستنه‌ پێ تاوه‌کوو به‌ هانای هاونیشتمانییانی لێقۆماویان له‌ ڕۆژئاوای وڵات بچن. به‌خته‌وه‌رانه‌ هه‌بوونی به‌رپرسان و داموده‌زگای جێبه‌جێکاری وڵاتیش به‌ ئیداری و سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ ده‌م خه‌ڵکی کرماشانه‌وه‌ چوون و ئه‌وه‌ش پیشان ده‌دات ده‌وڵه‌ت سووره‌ له‌سه‌ر یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ خه‌ڵکی لێقۆماو.

 

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه