16:35 PM   IRAQ
FRIDAY, 24 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   وه‌هابییه‌ت نوسخه‌ی ڕه‌شی ته‌کفیره‌ له‌ جیهانی ئیسلامدا
هۆشیار عەبدوڵڵا:
حكوومەتی هەرێم بە ناڕاستەوخۆ ئەنجامی ریفراندۆمی هەڵوەشاندەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند: ڕێزی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەگرین سەبارەت بە پاراستنی یەكپارچەیی عێراق، كە بەقسەی هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەوە هەڵوەشانەوەی ناڕاستەوخۆی ئەنجامی ریفراندۆمە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری كورد لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەوەی حكوومەتی هەرێم دەڵێت رێزی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەگیرین، ئەوە بە ناڕاستەوخۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمەكەیە.

هۆشیار عەبدوڵڵا هەروەها دەڵێت: هیوادارم ئەوانەی بەلێیان كرد بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئێستا وێنەكە ڕوونتر ببین.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی سێ‌ شەممە 14/11/2017 لەراگەیێنداوێکدا وەڵامی ڕاڤە كردنی دادگای باڵای فیدراڵ بۆ ماددەی یەكەمی دەستووری عێراق داوەتەوە و دەنووسێت: لە سەر داوای ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ لە ڕۆژی 5/11/2017، دادگای باڵای فیدراڵی لەڕۆژی 6/11/2017 بڕیاری ژمارە 122ی دەركرد سەبارەت بە ڕاڤە كردنی ماددەی یەكەم لە دەستووری عێراق.

بەپێی راگەیێندراوەکە، كە وەڵامەكەی دادگای فیدراڵییە هاتووە "كۆماری عێراق دەوڵەتێكی فیدراڵی سەربەخۆیە، خاوەن سەروەریی تەواوە كە سیستەمی حوكمڕانی تیایدا كۆماریی پەرلەمانیی دیموكراتییە، ئەم دەستوورە زامنی یەكێتیی عێراقە.

حكوومەت راشی گەیاندووە: وەک چۆن هەمیشە هەرێمی كوردستان جەختی كردووەتەوە پابەندی گرتنەبەری ڕێگەی دەستووری ‌و یاسایییە بۆ چارەسەر كردنی ناكۆییەكانی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵییەكان ‌و هەرێم، لە ڕوانگەی هەڵوێستی ڕوونمانەوە بە پێشوازی كردن لە هەر دەستپێشخەرییێک بەم ئاراستەیە، لە پێش هەمووشیانەوە دەستپێشخەریی ئایەتوڵڵا عوزما سەید سیستانی ‌و هەندێک لە كەسایەتییە عێراقییەكان ‌و وڵاتانی دۆستی گەلی عێراق بەگەڕانەوە بۆ دەستووری عێراق بۆ چارەسەر كردنی ناكۆكییەكان، ڕێز لەو ڕاڤە كردنەی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ماددەی یەكەم لە دەستوور دەگرین.

هەروەها حكوومەتی هەرێم ئەوەشی راگەیاندووە؛ لە هەمان كاتیشدا دووپاتی دەكەینەوە بڕوامان وایە، كە پێویستە ئەمە ببێتە بنەمایێک بۆ دەست پێكردنی دیالۆگێكی نیشتمانیی گشتگیر بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان لە ڕێگەی جێبەجێ كردنی تەواوی هەموو ماددەكانی دەستووری عێراقەوە بە جۆرێک ببێتە هۆی زامن كردنی پاراستنی ماف ‌و دەسەڵات ‌و تایبەتمەندییەكانی هاتوو لە دەستووردا بەو پێیەی ئەمە تاكە ڕێگەیە بۆ زامن كردنی یەكێتیی عێراق وەک لە ماددەی یەكەمی دەستووردا هاتووە.

دادگای فیدراڵی عێراق هەفتەی رابردوو راگەیێندراوێكی لە سەر ئەو ریفراندۆمەی هەرێم بڵاو كردەوە لە 25ی مانگی رابردوو ئەنجام درا و تێدا رای گەیاند بەپێی دەستوور هیچ پێكهاتەیێک بۆی نییە لە عێراق جیا بێتەوە.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه