01:12 PM   IRAQ
SATURDAY, 18 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   ئەگەری دەست پێکردنەوەی ناکۆکیی سەربازیی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە
نوێنه‌ری تورکمانی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا:
نێچیرڤان بارزانی کار بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری تورکمانی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: حزبه‌ کوردستانییه‌کان توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌ پارتی بسێننه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"ی وتووه‌: پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرینه‌ی که‌سایه‌تییه‌ سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی حزبه‌ کوردییه‌کانی کڕیوه‌ و ناچاریان ده‌کات پاڵپشتی له‌ هێشتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بکه‌ن.

ناوبراو زیادی کرد: لایه‌نه سیاسییه‌‌ کوردستانییه‌کان توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌ پارتی بسێننه‌وه‌.

جه‌عفه‌ر جه‌ختیشی کرده‌وه‌: حزبه‌ کوردستانییه‌کان ئێستاکه‌ په‌رته‌وازه‌ بوون و لێک بڕاون هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت یه‌ک بگرنه‌وه‌. نێچیرڤان بارزانی ئێستا هه‌وڵ ده‌دات قه‌ناعه‌ت به‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناو وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان خۆی به‌ جیاواز له‌ مه‌سعوودی مامی پیشان بدات.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه