01:14 PM   IRAQ
SATURDAY, 18 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   ئەگەری دەست پێکردنەوەی ناکۆکیی سەربازیی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە
شاندێكی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ مه‌كگۆرک كۆ بووه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێكی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم و نوێنه‌رایه‌تیی‌ هه‌رێم له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرک نێرده‌ی‌ تایبه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا له ‌هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی دژی‌ داعش كۆ بوونه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ سه‌ر هه‌ژماری‌ خۆی‌ له ‌تویته‌ر رای گه‌یاندووه‌: له‌گه‌ڵ مه‌كگۆرک پێكه‌وه‌ تاوتوێی پێشهاته‌كانی‌ ئێستایان كردووه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له ‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ته‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ برێت مه‌كگۆرک له ‌تویتێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌، پێشوازی‌ له ‌فه‌لاح مسته‌فا هاوڕێی دێرینی‌ كردووه ‌و پێكه‌وه‌ تاوتوێی گرنگی‌ به‌هێزی‌ و یه‌كگرتوویی حكوومه‌تی‌ هه‌رێمیان كردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستووری‌ عێراقدا.

هه‌روه‌ها به‌یان سامی‌ عه‌بدوره‌حمان نوێنه‌ری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم له ‌ئه‌مریكا كه‌ به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووه‌ رای گه‌یاندووه‌: گفتوگۆیێكی‌ به‌رهه‌مداریان كردووه‌ له‌ باره‌ی‌ پێشهاته‌كانی‌ ئه‌م دواییه ‌و هه‌نگاو نان به‌ره‌و پێشه‌وه‌.

به‌یان سامی‌ عه‌بدوره‌حمان باسی‌ له‌وه‌ش كردووه‌:، هه‌ردوولا جه‌ختیان له ‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ مێژوییه‌كانی‌ نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تی‌ هه‌رێم كردووه‌ته‌وه‌.

سەرچاوە: خه‌ندان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه