16:37 PM   IRAQ
FRIDAY, 24 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   وه‌هابییه‌ت نوسخه‌ی ڕه‌شی ته‌کفیره‌ له‌ جیهانی ئیسلامدا
ڕۆحانی له‌ کرماشان:
قه‌رزی بانکی ده‌ده‌ین/ لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌ خۆیان ماڵه‌کانیان بکه‌نه‌وه‌

به‌شی کرماشان- سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ کرماشان و بڕیاره‌ چاودێریی ڕه‌وتی خزمه‌تگوزاری و فریاگوزاری به‌ لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی شه‌هید ئه‌شره‌فیی ئیسفه‌هانی له‌لایه‌ن هووشه‌نگ بازوه‌ند و وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری ناوخۆی وڵاته‌وه‌ پێشوازیی لێکرا.

سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ یه‌که‌م لێدوانی خۆیدا ڕای‌گه‌یاند: سپاسی هه‌موو لایه‌نێک ده‌که‌م که‌ له‌ کاره‌سات و ڕووداوی له‌و چه‌شنه‌دا له‌پێناو چاره‌سه‌ری کێشه‌ی هاووڵاتییاندا تێده‌کۆشن.

ڕۆحانی هه‌روه‌هاش جه‌ختی کرده‌وه‌: ڕێکخراوی خانووبه‌ره‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ کردنه‌وه‌ی تێکڕای ئه‌و ماڵانه‌ی ڕووخاون هه‌ر بۆیه‌ش داوا له‌ هه‌موو داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌ و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و خێرخواز ده‌که‌م له‌و بواره‌دا یارمه‌تیی ڕێکخراوی خانووبه‌ره‌ بده‌ن.

ناوبراو له‌ کۆتاییدا ئه‌وه‌شی زیاد کرد: خه‌ڵکی لێقۆماو خۆیان ماڵه‌کانیان چێ بکه‌نه‌وه‌ و ده‌وڵه‌تیش یارمه‌تییان ده‌دات و قه‌رزی بانکییان پێ ده‌دات.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه