16:35 PM   IRAQ
FRIDAY, 24 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   وه‌هابییه‌ت نوسخه‌ی ڕه‌شی ته‌کفیره‌ له‌ جیهانی ئیسلامدا
پاش بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژئاوای ئێران:
کۆمه‌ڵێک نوێنه‌ری په‌رله‌مان نامه‌ی ناڕه‌زایی بۆ ڕۆحانی ده‌نووسن

به‌شی کوردستان- کۆمه‌ڵێک نوێنه‌ری کورد و سوننه‌ی په‌رله‌مانی ئێران پاش ئه‌وه‌ی قووڵاییی خه‌ساره‌کانی بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان ده‌رکه‌وت نامه‌یێکی ناڕه‌زایییان بۆ سه‌رۆک کۆمار نووسی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و نامه‌یه‌دا له‌سه‌ر پێویستیی خێرا کردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی هه‌موو توانا و ئیمکاناتێک له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانه‌وه‌ جه‌خت کراوه‌ته‌وه‌ و نووسراوه‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رپێڵ زه‌هاو هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای بوومه‌له‌رزه‌که‌وه‌ ڕووخا و نه‌خۆشان و فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌که‌ له‌ژێر بینا ڕووخاوه‌که‌دا مانه‌وه‌ ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی که‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانه‌ بۆ ئاوه‌دان‌کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ بێبه‌شه‌کان.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی نامه‌که‌دا نووسراوه‌: ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ڕووی ئاماری بێکارییه‌وه‌ پله‌ی یه‌که‌میان هه‌یه‌ و به‌داخه‌وه‌ له‌ باری ئاوه‌دانکاریی شار و گونده‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌گه‌له‌ پشت گوێ خراون هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته‌ به‌ عادیلانه‌ به‌ستێنی گه‌شه‌ و په‌ره‌پێدانی ئه‌و ناوچانه‌ ئاماده‌ بکرێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه