16:37 PM   IRAQ
FRIDAY, 24 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   وه‌هابییه‌ت نوسخه‌ی ڕه‌شی ته‌کفیره‌ له‌ جیهانی ئیسلامدا
توێژه‌رێکی پرسی سووریا:
ئێستا هیچ مه‌ترسییێک هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کورده‌کانی سووریا ناکات

به‌شی جیهان- توێژه‌ری په‌یمانگای سه‌ده‌ی 21 ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی حکوومه‌تی ناوه‌ندیی سووریا حه‌ز و تاسه‌ی کورده‌کانی پێ ته‌حه‌مول ناکرێت به‌ڵام تا ئێستا هیچ مه‌ترسییێک هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارۆن لۆند توێژه‌ری پرسی سووریا له‌ په‌یمانگای سه‌ده‌ی 21 له‌باره‌ی دۆخی کورده‌کانی سووریاوه‌ پاش شکستی داعش و ته‌عامولی ئه‌وان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریا به‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره‌ی وتووه‌: تا ئێستا هیچ مه‌ترسییێک هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کورده‌کان ناکات.

ناوبراو زیادی کردووه‌: کورده‌کان ده‌ستیان داوه‌ته‌ دامه‌زراندنی هه‌ندێک ڕێکخراوه‌ و که‌سیش ناتوانێت پێش به‌ کورده‌کان بگرێت له‌پێناو په‌ره‌پێدانی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی خۆیان به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ پێکهێنانی ئابوورێکی چالاک و پایا کێشه‌یێکی هه‌ره‌گه‌وره‌ی کورده‌کانه‌. ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندان سامانی سروشتیی ده‌وڵه‌مه‌ندی تێدایه‌ و به‌ستێنی پێویست بۆ فراوان کردنی که‌رتی وه‌رزیاریی تێدا ڕه‌خساوه‌ به‌ڵام ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌ ده‌ره‌وه‌ ڕابگات و پێکهاته‌ی پێویست دابمه‌زرێنن پێویستیان به‌ حکوومه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ده‌بێت.

ئه‌و کارناسه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات ئیتیفاقی نێوان کورده‌کان و دیمه‌شق به‌ستراوه‌ به‌ زۆر فاکته‌ری جۆربه‌جۆره‌وه‌ له‌وان: سیاسه‌تی ئه‌مریکا، هه‌ڵوێستی تورکیا و ڕووسیا. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ به‌رپرسانی دیمه‌شق نیسبه‌ت به‌ پرسی حاکمیه‌ت و سه‌روه‌ریی خاکی سووریا زۆر هه‌ستۆکن.

ڤیلادیمیر وان ویلگنبرگ کارناسی پرسی کورده‌کانیش سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ عێراق ڕووی دا و پاشه‌کشێی کورده‌کانی عێراق له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان پاش پێشڕه‌ویی هێزی عێراقی وتی: به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌وه‌ی دیمه‌شق هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا نییه‌ مومکینه‌ واشنتۆن پاڵپشتی کورده‌کان بێت له‌ به‌رانبه‌ر دیمه‌شقدا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه