04:28 PM   IRAQ
MONDAY, 26 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   حكوومەتی هەرێم ناتوانێت بڕیاری كۆتایی لە دۆسیەی نەوت بدات
FRIDAY, 19 JULY 2019 - 09:38
لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا:
ڕۆحانی: ئێران ڕێچکەکانی پاراستنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی دانەخستووە

بەشی ئێران- سەرۆک کۆمارانی ئێران و فەڕەنسا لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەبارەی گرینگترین پرس و بابەتە دوولایەنەکان، ناوچەییەکان و نێونەتەوەییەکان گفتوگۆیان کرد و جەختیان لە درێژەدان بە هەوڵەکان بۆ پاراستنی بەرجام کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوی کردەوە دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران گفتوگۆیێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی ئەنجام داوە و جەختی کرۆتەوە کە ئێران مکووڕە بۆ پاراستنی بەرجام.

سەرۆک کۆمار لەو پێوەندییەدا ئاماژەی داوە بە سەردانی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ ئێران و ڕایگەیاندووە: لایەنی ئێرانی و ئەورووپیی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دەبێت هەوڵ بدەن تا هەنگاوی هاوسەنگ بۆ پاراستنی بەرجام بهاوێژن.

ڕۆحانی ڕاشیگەیاندووە چڕکردنەوەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کێشەی بۆ مانەوەی بەرجام دروست دەکات و زیادی کرد ئەمریکییەکان نایانەوێت هەوڵەکان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بە ئەنجام بگات.

لای خۆیەوە سەرۆکی فەڕانسە ئاماژەی دا بە هەوڵی لایەنەکان بۆ دابەزاندنی گرژییەکان و وتی: بەداخەوە هەمیشە هەندێک توندئاژۆ هەن کە ئاستەنگ بۆ هەوڵی وڵاتان دروست دەکەن بەمەبەستی گەیشتن بە ئاشتی و ئێستا ئەمریکا بە قورستر کردنی سزاکان دژ بە ئێران ئەم هەوڵە دەدات.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه