07:00 PM   IRAQ
MONDAY, 16 DECEMBER 2019
 به په‌له |◀   وته‌بێژی پارتی: عێراق وڵاتێكی سه‌قه‌ته‌
THURSDAY, 18 JULY 2019 - 16:30
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا:
له‌هیچ دۆخێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنن/ ئەمریکا هۆکاری ئاڵۆزبوونی ناوچەکەیە

بەشی جیهان- وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ی‌ له‌دۆخی‌ ناوچه‌ی‌ كه‌نداو نیگه‌رانه‌ و ئه‌مریكاش به‌هۆكاری‌ ئاڵۆزبوونی‌  دۆخه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌هیچ دۆخێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگی‌ لاڤرۆڤ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یێكی‌ ئه‌ڵمانی‌ رایگه‌یاند: ئاڵۆزبوونی‌ دۆخی‌ ناوچه‌ی‌ كه‌نداو ده‌رئه‌نجامی‌ پیاده‌كردنی‌ سیاسه‌تی‌ كورت بینیه‌ كه‌له‌لایه‌ن ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكاوه‌ پیاده‌ ده‌كرێت و ئامانجه‌كه‌ی‌ له‌ناوبردنی‌ ئابووری‌ ئێرانه‌ به‌شێوه‌یێكی‌ گشتی‌.

لاڤرۆڤ راشیگه‌یاندووه‌: دۆخی‌ ناوچه‌ی‌ كه‌نداو جێگه‌ی‌ نیگه‌رانیی‌ حكوومه‌تی‌ مۆسكۆیه‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئێران دراوسێی‌ رووسیایه‌ و په‌یوه‌ندیێكی‌ به‌هێزیان له‌هه‌موو بواره‌كاندا هه‌یه‌.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا وتووشیەتی مۆسكۆ نایه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یێک په‌یوه‌ندی‌ و هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ  ئێران رابگرێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه