10:03 PM   IRAQ
FRIDAY, 23 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   لێکۆڵینەوەی ورد بۆ تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی لە عێراق دەکرێت
THURSDAY, 18 JULY 2019 - 15:19
ئیلهام ئەحمەد تایبەت بۆ کوردپرێس:
کێشەی سووریا بەبێ پرس کردن بە کورد چارەسەر ناکرێت

بەشی سووریا- ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند: هەر چارەسەرێک بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکان لە سووریا بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بێ ئەنجام دەبێت و باشتر واە لایەنەکان دەرک بەم ڕاستییە بکەن.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە گفتوگۆیێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسدا جەختی لەسەر گەڕانەوەی ئاسایش و ئارمی بۆ ڕۆژهەڵاتی سووریا کردەوە و ڕایگەیاند: هێزەکانی ئێمە ڕۆژهەڵاتی سووریایان لە بوونی تیرۆریستانی داعش پاک کردەوە و ئەمڕۆ ئارامی لەم ناوچەدا جێگیرە.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات زیاتر وتی: ئەنجومەنی مەدەنیی دەیرەزوور خەریکی خزمەتگەیاندنە و بەم شێوە بەرپرسانی دەیرەزوور کە خەڵکی شارەکان ئەرکەکانی پاش سڕینەوەی داعش بە هەموو توانای خۆیانەوە جێبەجێ دەکەن.

ناوبراو وتیشی: تەنها ڕێگای ڕزگار بوونی خەڵکی سووریا لە توندڕەوەکان دامەزراندنی سیستمی فیدراڵیزمی دیموکراتیکە ئەوەش بە ئامادەبوونی هەموو ئایین و نەوتەوەکان و ئێمە لەماوەی ئەم هەشت ساڵەدا کە بەسەر شەڕی سووریا تێدەپەڕێت خەریکی دامەزراندنی ئەم ئامانجەین.

ئیلهام ئەحمەد زیادی کرد: هەر چارەسەرێک بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکان لە سووریا بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بێ ئەنجام دەبێت و باشتر واە لایەنەکان دەرک بەم ڕاستییە بکەن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه