07:31 PM   IRAQ
MONDAY, 16 DECEMBER 2019
 به په‌له |◀   وته‌بێژی پارتی: عێراق وڵاتێكی سه‌قه‌ته‌
TUESDAY, 16 JULY 2019 - 13:44
به‌رپرسێکی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا:
پێویسته‌ ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا هه‌رێمی کوردستانی دیکه‌ دابمه‌زرێنێت

به‌شی جیهان- مایکڵ ڕۆبین پێی وایه‌ که‌ ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تره‌مپ له‌ به‌رانبه‌ر داواکارییه‌کانی تورکیا ده‌رباره‌ی ده‌رکردنی کورد له‌ باکووری سووریا بوه‌ستێت و هه‌نگاوه‌کانی هه‌مبه‌ر دامه‌زراندنی هه‌رێمی کوردستانی دیکه‌ له‌ باکووری سووریا هه‌ڵبگرێت که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکا و تورکیادا ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵی 2014 کوردی سووریا به‌ یارمه‌تیی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا توانیی داعش له‌ ناوچه‌ کوردنشین و عه‌ره‌ب‌نشینه‌کانی سووریا ده‌ربکات و له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 25 له‌سه‌دی خاکی سووریای به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

به‌ڵام هاوپه‌یمانیی نێوان ئه‌مریکا و کوردی سووریا نیگه‌رانی و تووڕه‌ییی تورکیای لێکه‌وته‌وه‌ چوونکه‌ ئه‌و وڵاته‌ نیگه‌رانه‌ له‌ دامه‌زراندنی ناوچه‌یێکی خۆسه‌ر به‌ سه‌رکردایه‌تیی کورد له‌ باکووری سووریا و نزیکه‌ی ناوچه‌ی کوردنشینی تورکیا. ساڵی 2018 تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر پێشره‌وییه‌کانی کورد ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرینی سووریای داگیر کرد و له‌ ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کات که‌ دیکه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات داگیر ده‌کات.

مایکڵ ڕۆبین به‌رپرسی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا و شرۆڤه‌کاری کاروباری کورد له‌ ئه‌نیستیتۆی ئه‌مریکه‌ن ئینترپرایز سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریکا له‌ به‌رانبه‌ر تورکیا سه‌باره‌ت به‌ پرسی کوردی سووریا به‌ سازشکارانه‌ وه‌سف ده‌کات و پێی وایه‌ که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ زه‌ره‌ری کورد و ئه‌مریکا ده‌شکێته‌وه‌.

ناوبراو هه‌وڵی ئه‌مریکا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له‌ باکووری سووریا و ڕه‌وانه‌کردنی هێزی ده‌ولی بۆ ڕێگری له‌ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا به‌ بێ‌ئه‌نجام ده‌زانێت چوونکه‌ پێی وایه‌ هێزی ده‌ولیی باکووری سووریا -که‌ ماوه‌یێک پێش ئێستا و به‌ ناردنی هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ سنووری سووریا ئاماده‌کارییه‌کانیان ده‌ست پێکردووه‌- ناتوانێت ڕێگری له‌ هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا بۆ سه‌ر کورد بکات.

توێژه‌ره‌که‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و کورد دامه‌زراندنی ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو وه‌بیری به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تره‌مپ ده‌هێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: نزیکه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تورکیا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆسه‌ری کوردی له‌ باکووری عێراق ده‌کرد به‌ڵام مکووڕبوون له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له‌ باکووری عێراق بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا هه‌زاران ئه‌مریکی سه‌رقاڵی کاری بازرگانی و سیاسه‌ت له‌ هه‌رێمی کوردستان بن و تورکیاش که‌ له‌ سه‌ره‌تادا دووره‌په‌رێزی له‌ هه‌ر جۆره‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌کرد له‌ ئێستادا بۆته‌ شه‌ریکی یه‌که‌می بازرگانیی هه‌ولێر.

مایکڵ ڕۆبین ئامۆژگاری به‌ به‌رپرسانی تره‌مپ ده‌کات که‌ ناوچه‌یێکی کوردیی دیکه‌ له‌ باکووری سووریا دروست بکه‌ن و به‌و کاره‌ هه‌لی کار بۆ هه‌زاران ئه‌مریکی بڕه‌خسێنن و به‌م شێوازه‌ش ناوچه‌که‌ له‌ژێر نفووز و پشتیوانیی ئه‌مریکا ده‌بێت و هانی تورکیاش ده‌دات که‌ وه‌ک هه‌رێمی کوردستان ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریا بکاته‌ بازاڕێکی پڕسوود و زه‌مینه‌ی ئاشتیی نێوان تورکیا و کوردی سووریا فه‌راهه‌م بکات.

ناوبراو سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریکا له‌ به‌رانبه‌ر تورکیا و بابه‌تی سووریا به‌ سه‌رکردایه‌تیی جه‌یمز جێفری نوێنه‌ری ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا به‌ نادروست وه‌سف ده‌کات و هۆشداری ده‌دات که‌ ئه‌مریکا وه‌ڵامی ئیجابی به‌ داواکارییه‌کانی تورکیا له‌باره‌ی کوردی سووریا نه‌داته‌وه‌ چوونکه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئیجابی به‌ هه‌ر داواکارییێکی تورکیا بداته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌نقه‌ره‌ داواکارییێکی زیاتر له‌و وڵاته‌ ده‌خاته‌ڕوو.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه