11:44 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   زەریف بەرەو نیۆرک بەڕێکەوت
THURSDAY, 11 JULY 2019 - 15:19
پاش 50 ساڵ پاوە بوو بە خاوەن نەخۆشخانەیێکی نوێ

بەشی کرماشان- نەخۆشخانەی قودس لە پاوە کرایەوە کە 104 قەرەوێڵە بە خۆ دەچرێت و کرانەوەی نەخۆشخانەکەش لەکاتێکدایە تەمەنی نەخۆشخانەی پێشوو دەگاتە 50 ساڵ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی 18ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 8ی تەمووزی 2019 نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە کرایەوە کە 104 قەرەوێڵە لە خۆ دەگرێت و بڕی 65 ملیار تمەنی تێدا سەرف کراوە.

کرانەوەی نەخۆشخانەی قودس لە کاتێکدایە نەخۆشخانەی کۆنی پاوە ساڵی 1348 بەرانبەر بە 1969 کرابوویەوە کە 70 قەرەوێڵەیی بوو و لە ڕووبەرێکی 21 هەزار مەتری چوارگۆشەدا بینا کرابوو.

ڕووبەری نەخۆشخانە نوێیەکە 9 هەزار 500 مەتری چوارگۆشەیە و لە 5 قاتدا کراوەتەوە کۆی ڕووبەری نەخۆشخانەکە 14 هەزار مەتری چوارگۆشەیە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه