19:19 PM   IRAQ
SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   شەڕی دژبە کورد ئەولەویاتی یەکەمی تورکیا نیە
SUNDAY, 23 JUNE 2019 - 14:27
یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی كاره‌بایی له ‌جیهاندا نمایش کرا

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی پاریس یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی كاره‌بایی نمایش كرا كه‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ تا دووری 650 میل بفڕێت و شه‌ش سه‌رنشینیش هه‌ڵبگرێت .

کوردپرێس:

كۆمپانیای ئیڤییشن ئایكرافت كه‌ دروستكه‌ری فرۆكه‌كه‌یه‌ ده‌یه‌وێت گه‌شتی ناوچه‌یی ڕێكبخات وه‌ک له‌ پایته‌ختی فه‌ڕه‌نساوه‌ بۆ شاری تۆلۆز له‌ باشووری فه‌ڕه‌نسا.

كۆمپانیاكه‌ ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌‌ فڕۆكه‌ی "ئه‌لیس" به‌رهه‌می دووباره‌ بیركردنه‌وه‌ی ڕیشه‌ییه‌ له‌ خه‌رجی و ئه‌زموون و كاریگه‌ریی ژینگه‌یی له‌سه‌ر گه‌شتی ناوچه‌یی.

کۆمپانیای ئیڤییشن ئایکرافت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌وان ڕێره‌وه‌ ئاسمانییه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن وه‌ک ڕێڕه‌وی پاریس بۆ تۆلۆز، له‌ ئۆسلۆ بۆ ترۆندهایم له‌ نه‌رویج، له‌ سان هۆزیه‌ بۆ سان دییگۆ له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا .

كۆمپانیاكه‌ سه‌باره‌ت به‌ كڕیاره‌كانیشی ده‌ڵێت: یه‌كه‌م كڕیاری كیپ ئایر ده‌بێت كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌ سه‌ربه‌خۆكان و له‌ 35 شار خزمه‌ت ده‌كات.

کۆمپانیاكه‌ ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م باركردنی فڕۆكه‌كه‌ بۆ به‌كارهێنانی بازرگانی له‌ ساڵی 2022 ده‌ستپێبكات .

بار یوهای به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاریی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌كه‌مان به ‌به‌راورد به‌ فڕۆكه‌ كلاسیكییه‌كان به ‌خه‌رجییێكی زۆر كه‌م كار ده‌كات و خه‌ڵک ده‌توانن گه‌شتی ناوچه‌یی بكه‌ن به‌ هێڵێكی هێمنتر و پاكتر و كه‌مخه‌رجی‌تر .

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه