18:25 PM   IRAQ
THURSDAY, 18 JULY 2019
 به په‌له |◀   له‌هیچ دۆخێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنن/ ئەمریکا هۆکاری ئاڵۆزبوونی ناوچەکەیە
THURSDAY, 20 JUNE 2019 - 12:38
ئه‌پڵ زمانی كوردی بۆ ئایفۆن و ئایپاد زیاد ده‌كات

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاشكرای ده‌كات كه‌ به‌م نزیكانه‌ سیسته‌می نوێی (IOS) بۆ ئایفۆن و ئایپاد نوێ‌ ده‌كاته‌وه‌ و زمانی كوردی ده‌خه‌نه‌ ناو سیستمه‌كه‌وه‌.

کوردپرێس:

كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌م نزیكانه‌ سیسته‌می نوێی (IOS 13) ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست و چه‌ندین نوێبوونه‌وه‌شی له‌خۆ گرتووه‌.

کۆمپانیاکه‌ ڕاشیگه‌یاندووه: یه‌کێک له‌ نوێگه‌رییه‌كان كه‌ بۆ سیستمه‌كه‌ زیاد كراوه‌ بریتییه‌ له‌ زمانی كوردی و هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به‌ 38 زمانی جیاواز نامه‌ی پێ‌ بنووسرێت.

شایانی باسه‌؛ كورد یه‌كێكه‌ له‌ پێكهێنه‌ره‌ و پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆژئاوای ئاسیا و دابه‌ش كراون به‌ سه‌ر وڵاتانی عێراق و توركیا و ئێران و سووریا و هه‌ندێكیشیان كه‌و‌توونه‌ته‌ باشووری ڕۆژئاوای ئه‌رمینیا و هه‌ندێک ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان و لوبنان.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه