16:30 PM   IRAQ
SATURDAY, 21 APRIL 2018
 به په‌له |◀   هەر بەڕێوەبەر یان مودیرعامێک لە ناوچاو ترشاندنی ئەم و ئەو دەترسێت با بکشێتەوە
هاوپه‌یمانیی ئه‌لفه‌تح مه‌رجه‌که‌ی بۆ پشتیوانی له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی ئه‌لفه‌تح مه‌رجی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ بۆ پشتیوانی له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ڕاده‌گه‌یێنێت و ده‌ڵێت: ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ له‌ هه‌ر کاندیدێکی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق پشتیوانی ده‌کات که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌ربکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێسکه‌نده‌ر وه‌تووت له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: هاوپه‌یمانیی ئه‌لفه‌تح پشتیوانی له‌ هه‌ر کاندیدێکی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌کات که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته‌ ده‌ربکات و پشتیوانی له‌ سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی ئه‌و وڵاته‌ بکات.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا له‌ عێراق هێشتاکه‌ له‌مپه‌ڕێکی پێشکه‌وتنی سیاسی و ئابووری دێته‌ ئه‌ژمار و ده‌شڵێت: سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌بێ بۆ ڕێگری له‌ نفووزی ئه‌مریکا له‌ عێراق هه‌وڵ بدات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الموقف العراقی"

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه