16:36 PM   IRAQ
SATURDAY, 21 APRIL 2018
 به په‌له |◀   هەر بەڕێوەبەر یان مودیرعامێک لە ناوچاو ترشاندنی ئەم و ئەو دەترسێت با بکشێتەوە
ڕێبه‌رێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان:
پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێم له‌ نفووز و ئیمکاناتی ده‌وڵه‌تی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن که‌ڵک وه‌رده‌گرن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێم له‌ نفووز و ئیمکاناتی ده‌وڵه‌تی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن که‌ڵک وه‌رده‌گرن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود شێخ وه‌هاب له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "موازین نیوز"دا زیادی کرد: پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌وان پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ نفووز و ئیمکاناتی ده‌وڵه‌تی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ناوخۆی شاره‌کانی هه‌رێم که‌ڵک وه‌رده‌گرن.

شێخ وه‌هاب جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ پارتی دیموکرات هه‌وڵ ده‌دات له‌ ڕێگای ئیمکاناتی دارایی و ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه