22:58 PM   IRAQ
MONDAY, 22 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاریی پرسی كوژرانی جه‌مال خاشوقچی ڕادەگەیێنین
تیمێک له‌ جه‌لادانی داعش له‌ پارێزگای ساکاریای تورکیا ده‌ستگیر ده‌کرێن

به‌شی تورکیا- له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری پۆلیسی ساکاریا بۆ سه‌ر خانوویێکی گرووپی داعش تیمێکی 4 که‌سی له‌ جه‌لادانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌ستگیر کران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پۆلیسی ساکاریا بۆ سه‌ر خانوویێکی گرووپی تیرۆریستی داعش تیمێکی 4 که‌سی له‌ جه‌لادانی داعش ده‌ستگیر کران که‌ له‌ عێراق هه‌ندێک چالاکیان وه‌ک تۆمار کردنی فیلمی سه‌ر بڕین و کوشتنی بێ‌به‌زه‌یییانه‌ ئه‌نجام ده‌دا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ وه‌ده‌ستهاتوووه‌کان، ئه‌و تیمه‌ داعشییه‌ له‌ 2 هاووڵاتی عێراقی و 2 هاووڵاتی سووری پێک هاتبوو و فیلمی له‌سێداره‌دان و سه‌ربڕین له‌ شاره‌کانی بنده‌ست داعش له‌ عێراقیان ئاماده‌ ده‌کرد و له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاویان ده‌کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه