08:59 PM   IRAQ
MONDAY, 23 JULY 2018
 به په‌له |◀   حەیدەر عەبادی داوای راگرتنی كاركردن به ‌یاسای ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات
باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق:
هاووڵاتییانی عێراقێ له‌ هه‌ڵبژاردندا ڕابردوو له‌ بیر بکه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردن مافی هاووڵاتییانی عێراقییه‌ و ئه‌وان ده‌بێ هه‌ر پاڵێوڕاوێک که‌ شایسته‌تره‌ هه‌ڵیبژێرن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، داگڵاس سیلمان باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ڵبژاردن مافی عێراقییه‌کانه‌ و وتیشی: "ئاموژگاریی من بۆ هاووڵاتییانی عێراقی ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ کاتی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن، ڕابردوو له‌ بیر بکه‌ن و بیر له‌ داهاتوو بکه‌نه‌وه‌ و ئه‌و حیزب و پاڵێوڕاوه‌ی که‌ به‌ شایسته‌تر ده‌زانن و بڕوایان وایه‌ که‌ بۆ چاره‌نووسی عێراق سوودی ده‌بێت، هه‌ڵبژێرن."

سیلمان به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که‌ من له‌ لێدوانی ئه‌و سیاسه‌توانانه‌ی که‌ ده‌ڵێن به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن سوودی نییه‌، نیگه‌رانم، زیادی کرد: "پێم خۆشه‌ که‌ عێراق به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی، ئاوی، کشتوکاڵ و وزه‌ی مرۆڤ‌، سه‌قامگیر ببینم."

باڵیۆزی ئه‌مریکا جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ وڵاته‌که‌ی به‌ ئامانجی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف و بێ خه‌وش چاودێرانی فه‌رمی بۆ چاودێری له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردن بۆ عێراق ناردوووه تاکوو له‌ پاڵ دیکه‌ی چاودێرانی نێردراو له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان چالاکی بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "الموقف العراقی"

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه