03:34 PM   IRAQ
MONDAY, 23 JULY 2018
 به په‌له |◀   بوومەلەرزە کرماشانی هەژاند
ئەمریکا ٧٥ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدان کردنەوەی شنگال و دەشتی نەینەوا تەرخان دەکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕای‌گەیاند: ئەمریکا ٧٥ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدان کردنەوەی شنگال و دەشتی نەینەوا تەرخان دەکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جۆن هود جێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لە پەراوێزی سەردانێکیدا بۆ پەرستگای لالش کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد و وتی: پارەکە بۆ ئاوەدان کرانەوەی ئەو ناوچانەیە کە بەهۆی شەڕی داعشەوە وێران بوون.

لە لایێکی ترەوە، کەریم سلێمان وتەبێژی ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدیان بە ئێن ئاڕ تی وت: ئێزیدییەکان لە ڕەوشێکی خراپدا دەژین، بۆیە داوای ئەوە دەکەن زیاتر هاوکاری بکرێن.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه