22:57 PM   IRAQ
MONDAY, 22 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاریی پرسی كوژرانی جه‌مال خاشوقچی ڕادەگەیێنین
په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌ردۆغان و مێركڵ له‌سه‌ر سووریا

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و ئانجێلا مێركڵ سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا له‌ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد له‌باره‌ی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ له‌ سووریا.

کوردپرێس- به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئانجێلا مێرکڵ سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام دا.

ئه‌ردۆغان پاش پێشوازی كردن له‌ یانس ستۆڵته‌نبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مێركڵ ئه‌نجام دا و تیایدا بابه‌ته‌ دوو قۆڵی و هه‌رێمییه‌كانیان تاوتوێ كرد.

له‌و پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا ئه‌ردۆغان و مێركڵ باسیان له‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا كرد بۆ سه‌ر سووریا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ دوما و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌نگاو بنرێت به‌ ئاڕاسته‌ی پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی خاكی سووریا و به‌ره‌وپێشبردنی قۆناغی سیاسی.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه