16:34 PM   IRAQ
SATURDAY, 21 APRIL 2018
 به په‌له |◀   هەر بەڕێوەبەر یان مودیرعامێک لە ناوچاو ترشاندنی ئەم و ئەو دەترسێت با بکشێتەوە
جارێکی‌تر هێرشی مووشەکی کرایە سەر سووریا

به‌شی سووریا- بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێرشێکى ترى مووشەکى کرایە سەر هەر دوو فڕۆکەخانەى سەربازیی شەعیرات و زەمیر لە سووریا و ئەمریکاش ڕەتی کردەوە پەیوەندى بە هێرشەکەوە هەبێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنى فەرمیى حکوومەتى سووریا و دەزگاکانى ڕاگەیاندنى سەر بە حزبوڵاى لوبنانى بڵاویان کردەوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێزى بەرگریی ئاسمانیی سووریا بەرپەرچى هێرشێکى موشەکییان داوەتەوە کە فڕۆکەخانەى شەعیرات لە حمس و فڕۆکەخانەى زەمیریان لە نزیک دیمەشق کردبوووە ئامانج.

ئاماژەیان بەوەکرد لە هێرشەکەدا شەش مووشەک ئاراستەى فڕۆکەخانەى شەعیرات و سێ موشەکیش ئاراستەى فڕۆکەخانەى زەمیر کراوە و پێش ئەوەى ئامانجەکانیان بپێکن خراونەتە خوارەوە.

لاى خۆشییەوە ئێریک پاهۆن وتەبێژى وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا رەتی کردەوە وڵاتەکەى هیچ پەیوەندییێکى بە هێرشەکەى ئەمڕۆوە هەبێت و ڕای‌گەیاند: لە ئێستادا هیچ چالاکییێکى سەربازیى ئەمریکا لەو ناوچەیەدا نییە.

هەر سەبارەت بە هێرشەکە وتەبێژى وەزارەتى بەرگریی ئیسرائیل ڕای‌گەیاند: هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نییە.

ئەوە لە کاتێکدایە مانگى نیسانى ساڵى ڕابردوو، دواى هێرشە کیمیاییەکەى سەر شارۆچکەى خان شەیخون، فڕۆکەخانەى سەربازیی شەعیرات لە لایەن ئەمریکاوە مووشەک باران کرا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه