16:37 PM   IRAQ
SATURDAY, 21 APRIL 2018
 به په‌له |◀   هەر بەڕێوەبەر یان مودیرعامێک لە ناوچاو ترشاندنی ئەم و ئەو دەترسێت با بکشێتەوە
سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی هه‌ڵبژاردنی
نە لە ئێران یارمەتیی داراییمان وەرگرتووە نە لە هیچ وڵاتێکی تر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی هه‌ڵبژاردنی "الفتح" به‌ سه‌رکردایه‌تیی هادی عامری تۆمه‌ته‌کان له‌باره‌ی وه‌رگرتنی یارمه‌تیی دارایی له‌ ئێران بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عامر فایز له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌رگرتنی هه‌ر جۆره‌ یارمه‌تی دارایی له‌ ئێران بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌و جۆره‌ تۆمه‌تانه‌ که‌ ده‌خرێته‌ پاڵ هاوپه‌یمانیی هه‌ڵبژاردنی "الفتح" له‌ چوارچێوه‌ی ململانێی سیاسی له‌ عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێت.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ هاوپه‌یمانیی "الفتح" بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مان هیچ جۆره‌ یارمه‌تییێکی دارایی له‌ ئێران و دیکه‌ی وڵاتان وه‌رنه‌گرتوووه‌ و هه‌ندێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق به‌ ململانێی سیاسی له‌ سه‌روبه‌ندی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات.

عامر فایز جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌و لایه‌نانه‌ ناتوانن تۆمه‌ته‌کانیان له‌باره‌ی پشتیوانیی داراییی هه‌ندێک له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی به‌ هاوپه‌یمانیی "الفتح" بسه‌لمێنن و له‌وباره‌وه‌ به‌ڵگه‌ی پێویست ئاراسته‌ بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "اسکای پرس"

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه