21:45 PM   IRAQ
MONDAY, 22 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   سەلاحەدین دەمیرتاش نامەیێک ئاڕاستەی سەرۆک كۆماری عێراق دەكات
ئه‌کته‌رێکی کورد وه‌کوو باشترین ئه‌کته‌ری فێستیڤاڵێکی ئیسپانیا هه‌ڵبژێردرا

به‌شی ئیلام- نه‌وید محه‌مه‌دزاده‌ ئه‌کته‌ری به‌رجه‌سته‌ی کورد وه‌کوو باشترین ئه‌کته‌ری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی لاس پالماسی ئیسپانیا هه‌ڵبژێردرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وید محه‌مه‌دزاده‌ بۆ ده‌ورگێران له‌ فیلمی سینه‌مایی "بدون تاریخ، بدون امضاء" وه‌کوو باشترین ئه‌کته‌ری پیاوی فێستیڤاڵی لاس پالماسی ئیسپانیا هه‌ڵبژێردرا و ئه‌وه چواره‌مین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌وید محه‌مه‌د زاده‌ دێته‌ ئه‌ژمار.

له‌ ڕێوڕه‌سمی کۆتاییی فێستیڤاڵه‌که‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ نه‌وید محه‌مه‌دزاده‌ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاوی وه‌رگرت فیلمی سینه‌مایی "بدون تاریخ، بدون امضا" دروست‌کراوی وه‌حید جه‌لیلوه‌ند خه‌ڵاتی باشترین فیلم له‌ ڕوانگه‌ی تماشاگه‌رانی مسۆگه‌ر کرد.

15هه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی لاس پالماسی وڵاتی ئیسپانیا 6 تا 15ی ئه‌یپڕێڵ/ 17 تا 27ی خاکه‌لێوه‌ له‌ دوڕگه‌ی قه‌ناریی وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ چوو.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه