22:57 PM   IRAQ
MONDAY, 22 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   رۆژی سێشه‌ممه‌ ورده‌كاریی پرسی كوژرانی جه‌مال خاشوقچی ڕادەگەیێنین
كورد 56 كاندیدی له ‌نێو لیسته‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ نێو لیسته‌ عه‌ره‌بییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، 56 كاندیدی كورد له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ناوی 56 كاندیدی كورد ئاشكرابوو، كه‌ خۆیان له‌ نێو لیسته‌ عه‌ره‌بییه‌كان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ كاندید كردووه‌، ده‌یانه‌وێت له‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌نگ بۆ لیسته‌كانیان كۆ بكه‌نه‌وه‌.

لیستی سه‌ركه‌وتن كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات پشكی شێری له ‌بوونی ئه‌و كاندیده‌ كوردانه‌ به‌رده‌كه‌وێت، كه‌ 24 كاندیده‌ ‌و به‌سه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێمدا دابه‌ش بوون ئه‌وانیش، هه‌ولێر نۆ كاندید، سلێمانی نۆ كاندید، دهۆک شه‌ش كاندید.

ڕه‌وتی حیكمه‌ كه‌ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له ‌پارێزگای سلێمانی 17 كاندیدی كوردی خستوه‌ته‌ نێو لیسته‌كه‌یه‌وه‌.

هاوپه‌یمانی نیشتمانیی یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و لیسته‌ عه‌ره‌بیانه‌ی كه‌ نۆ كاندیدی كوردی تیادایه‌، پێنج كاندید له‌ هه‌ولێر‌ و چوار كاندید له ‌سلێمانی.

ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ لیسته ‌عێراقییه‌كان به‌راورد به ‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی عێراق، به‌وشێوه‌ فراوانه‌ بازنه‌ی كاره‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان بگوازنه‌وه‌ و چاو ببڕنه‌ ده‌نگی هاوڵاتیانی هه‌رێم.

سەرچاوە: شارپرێس

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه