16:28 PM   IRAQ
SATURDAY, 21 APRIL 2018
 به په‌له |◀   هەر بەڕێوەبەر یان مودیرعامێک لە ناوچاو ترشاندنی ئەم و ئەو دەترسێت با بکشێتەوە
کۆشکی سپی لێدوانی ماکرۆن له‌باره‌ی نه‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی جیهان- وته‌بێژی کۆشکی سپی لێدوانی سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی ڕازی کردنی ئه‌مریکا بۆ نه‌کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ سووریا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌ زووترین کات ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕای‌گه‌یاند: سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له‌ سووریا نه‌گۆڕاوه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕای‌گه‌یاندوووه قه‌ناعه‌تی به‌‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هێناوه‌ که‌ هێزه‌کانی له‌ ئه‌مریکا نه‌كشێته‌وه‌ و بۆ ماوه‌یێکی زیاتر له‌ سووریا بمێننه‌وه‌.

به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ ساره‌ سانده‌رز هاکبی وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌ركی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا نه‌گۆڕاوه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ناوبردنی داعشه.

نیکی هیلی نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ئه‌و وڵاته‌ پاش گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانی له‌ سووریا -که‌ له‌ناوبردنی به‌ ته‌واوه‌تی داعشه‌- هێزه‌کانی له‌ سووریا ده‌باته‌ ده‌ره‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ یه‌که‌مین جار مانگی ڕابردوو له‌ لێدوانێک له‌ ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ به‌م زوووانه‌ هێزه‌کانی له‌ سووریا ده‌باته‌ ده‌ره‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه