20:34 PM   IRAQ
MONDAY, 22 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   سەلاحەدین دەمیرتاش نامەیێک ئاڕاستەی سەرۆک كۆماری عێراق دەكات
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا له‌ تورکیا پێشنیازی کرد:
شێوازی پاڵپشتیی ئه‌مریکا له‌ کوردی عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کوردی سووریا پێویسته‌

به‌شی جیهان- جیمز جێفری ده‌ڵێت: ئه‌مریکا له‌ پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ سووریا ده‌بێ ستراتێژیی خۆی له‌ ساڵه‌کانی 1991-2003 له‌ باکووری عێراق به‌کار بهێنێت و به‌ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆی و پاڵپشتیی ئاسمانی له‌ کورده‌کان هه‌م تورکیا ڕازی بکات و هه‌م له‌ ڕێگای هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا شه‌ڕی دژی داعش درێژه‌ بدات و هه‌وڵ بدات بۆ سه‌قامگیریی ئاسایشی ناوچه‌ ڕزگارکراوه‌کان له‌ بنده‌ستی داعش.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌مریکا له‌ سه‌ر پاڵپشتیی ئه‌مریکا له‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش تا قۆناغی شه‌ڕی سه‌ربازی به‌ره‌وپێش چوووه‌. هه‌ندێ له‌ به‌رپرسانی پێشووی ئه‌مریکا له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن ستراتێژیی ئێستای ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا که‌ له‌ سه‌ر پاڵپشتیی ئاسمانی و زه‌وینی له‌ کورد به‌رده‌وامه‌، که‌م و کورتی تێیدایه‌ چوونکه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ بۆته‌ هۆی دروست بوونی بارگرژیی نێوان ئه‌مریکا و تورکیای هاوپه‌یمانی ئه‌ندامی ناتۆ.

جیمز جێفری، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریکا له‌ تورکیا له‌ یادداشتێکدا سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریای به‌ ‌ناهه‌ماهه‌نگ زانی و له‌ سه‌ر پێویستی چاکسازییه‌که‌ی جه‌ختی کرده‌وه‌.

ناوبراو له‌ یادداشته‌که‌یدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی Cipher بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ پێشنیاری داوه‌ پاڵپشتیی ئه‌مریکا له‌ کوردی سووریا ده‌بێ وه‌کوو پاڵپشتیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ کورده‌کانی عێراق له‌ ساڵه‌کانی 1991 تا 2003 دژی سه‌دام و ئه‌لقاعێده‌ بێت که‌ تێیدا ئه‌مریکا که‌مترین هێزی له‌ ناوچه‌که‌دا جێگیر کرد و پێشمه‌رگه‌ به‌ پاڵپشتیی ئاسمانیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێزه‌ توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان و سه‌دام حسێن شه‌ڕیان کرد و سه‌رکه‌وتوو بوون.

جیمز جێفری ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ به‌کارهێنانی ئاوه‌ها شێوه‌یێک ده‌توانێت تورکیاش ڕازی بکات و ڕوونیشی کرده‌وه که‌ تورکیا له‌و سه‌رده‌مه‌دا دژی ستراتێژیی ئه‌مریکا له‌ پاڵپشتی کردنی کورده‌کانی عێراق نه‌بوو و ته‌نانه‌ت دواتریش ده‌بێته‌ هۆی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌ نزیکه‌کانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌. تورکیا پێشوازی له‌و ستراتێژییه‌ کرد چوونکه‌ ئاماده‌نه‌بوونی جیدی هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان مه‌ترسیی دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی له‌ ناو برد و گرتنه‌به‌ری ئاوه‌ها ڕوانگه‌یێک سه‌باره‌ت به‌ پرسی تورکیا و کورد له‌ سووریا مومکینه‌.
 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه