09:05 PM   IRAQ
MONDAY, 23 JULY 2018
 به په‌له |◀   حەیدەر عەبادی داوای راگرتنی كاركردن به ‌یاسای ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات
ڕێبەری باڵای شۆڕش:
هێرشەکەی ئەمریکا و هەوپەیمانان بۆ سەر سووریا جەنایەتە

بەشی ئێران/کوردی- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاند کە هێرشی ئەمڕۆ بەیانیی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕەنسا بۆ سەر سووریا جەنایەتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنەیی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات جەختیان کرد که هێرشەکەی ئەمریکا, فەڕەنسا و بریتانیا جەنایەتکاران.

ڕێبەری وتیان بە ڕاشکاوی دەڵێم کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و سەرۆک وەزیرانی بریتانیا جەنایەتکاران و جەنایەتیان کردووە و هیچ سوودێکیشیان دەست ناکەوێت هەر بەو جۆرە کە لە عێراق و ئەفغانستان هیچیان دەست نەکەوت.

وتیشیان: ئەوانەی تا دوێنێ بە ئاشکرا و نەهێنی یارمەتی داعشیان دەدا ئێستا پاگەندە دەکەن کە ئێمە بەرەنگاری داعش بووینەتەوە ئەمە درۆیە و ئەوان هیچ ڕۆڵێکیان نەبووە.

ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیشیان: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکیدا دەڵێت ئێمە توانیمان داعش لە ناو ببەین درۆ لە مە ئاشکراتر! ئەوان هەر کات پێویست بوایە بۆ ڕزگار کردنی سەرکردەکانی داعش دەهاتن و کاریگەر بوون لە دروست بوونی داعش.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه