21:29 PM   IRAQ
FRIDAY, 14 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   هەدەپە: ئەردۆغان بۆ کۆکردنەوەی دەنگی تورکە نەتەوە پەرستەکان بۆمبارانی کورد دەکات
چارەنووسی نادیاری عەفرین

بەشی ڕاپۆرت- بازنەی گەمارۆی سەر عەفرین لە لایەن سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو سوپایە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تەسک تر دەکرێتەوە و مەترسیی ئاڵۆزتر بوونی ڕەوشەکە بۆ هاووڵاتییانی مەدەنیی شارەکە پەرە دەستێنێت و بێدەنگییێکی ماناداری وڵاتانی جیهان شەرعیەت بەو ڕەوتە دەدات.

کوردپرێس- دۆخەکە خراپ و دڵتەزێن و ناڕوونە. گیانی هەزاران خەڵکی سڤیل مەترسیی لە سەرە و زۆر خەڵکی ئاوارە هەن کە لە ترسی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا ماڵ و حاڵی خۆیان بە جێ هێشتوووە. ئەوەش جگە لەو ئاوارانەی لە شوێنەکانی ترەوە هاتوون و پەنایان بۆ شارەکە هێناوە و خۆراک و دەرمان و ئاو و پێداویستیی سەرەتایی تووشی کێشەی جددی هاتوە.

ئارۆن ستین چاودێری سیاسی لە ئەنجومەنی ئەتلانتیک وتوویەتی گومانی تێدا نەماوە کە تورکیا ئاخری عەفرین داگیر دەکات و ئەو ناوچە کوردنشینە ڕووی ئاسایش بە خۆیەوە نابینێت. بۆیە مومکینە عەفرینیش وەکوو ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا ببێتە ساحەی پێکدادان و شەڕی ناوبەناوی نێوان هێزی کورد و سوپای تورکیا و هاوپەیمانی سوورییەکانی ئەو سوپایە.

بەڵام دیارە کێشەکە لێرەوە دەست پێدەکات. واتا پاش ئەوەی تورکیا بێت و عەفرینیش داگیر بکات ئەو دەم کێشەی ئیدارە کردنی ناوچەکە سەرهەڵدەدات. چوونکە دانیشتوانی ناوچەکە هەرگیز شەرعیەت بەو سیستەمە و بەو هێزە نادەن کە ئەرکی ئیدارە کردنی ناوچەکەی لە لایەن تورکیاوە پێ دەسپێردرێت. لە لایێکی ترەوە وەک ئارۆن ستین ئاماژەی پێداوە هێزی کورد پاش داگیرکرانی عەفرین دەست بەستراو دانانیشێت و ئەگەری ئەوە هەیە کە وەکوو ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا، لە عەفرینیش جار و بار شەڕی دژ بە سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو سوپاە بکات.

سکای نیووزیش دۆخەکەی عەفرینی بە نالەبار و مەترسیدار وەسف کردوە و نووسیویەتی: کورد هێزی وشکانیی ڕۆژئاوا بوو لە شەڕی دژ بە داعش و دەوری سەرەکیی بینی لە ئازاد کردنی ڕەقەدا بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرانبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین پشتیان لە کورد کرد.

سکای نیووز لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی نەخۆشخانەکانی کانتۆنی عەفرین لێوانلێوە لە بریندار و کوژراوی هێرشەکانی سوپای تورکیا و تا ئێستا زیاتر لە 200 کەس لە بۆردومانەکانی سوپای تورکیا لە ماوەی 53 ڕۆژی ڕابردوودا گیانی خۆیان لە دەست داوە.

هاوکات جێرمی ئاندره‌ هه‌واڵنێری فه‌ڕه‌نسی که‌ تازه‌ له‌ عه‌فرین گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاڵۆز بوون و ئه‌سه‌فبار بوونی دۆخی عه‌فرین هۆشداری داوه‌ و گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر بێتو کارێک نه‌کرێت عه‌فرین ده‌بێته‌ گۆمی خوێن.

ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌ به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ ڕووماڵ نه‌کرانی ڕووداوه‌کانی عه‌فرین له‌ لایه‌ن میدیاکانی ڕۆژئاواوه‌ گرتوووه‌ چوونکه‌ به‌ وته‌ی ناوبراو که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی وڵاتانی ڕۆژئاوا کاتی شه‌ڕی ڕه‌قه‌، مووسڵ و دیکه‌ی شاره‌کان که‌ هاوپه‌یمانان هێرشی ده‌برد به‌ فراوانی ڕووماڵی ڕووداوه‌کانیان ده‌کرد به‌ڵام له‌ عه‌فرین ته‌نها له‌ په‌نای ‌هێزی تورکیادا هه‌واڵی عه‌فرین بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌.

ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سوورییش هۆشداری داوه‌ ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وام بێت چاره‌نووسی یه‌ک میلیۆن که‌س دانیشتووی ناوچه‌که‌ مه‌ترسیی له‌سه‌ره‌ به‌ڵام هێزی کوردی سووریا که‌ ئێستا به‌ره‌وڕووی هێرشی دووهه‌م گه‌وره‌ سوپای ناتۆ بۆته‌وه‌ بژارده‌ی زۆریان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ و ئه‌مریکا و ڕووسیاش پشتیوانییان لێ ناکه‌ن.

ئیلهام ئه‌حمه‌د به‌رپرسێکی باڵای کوردی سووریا که‌ خۆیشی به‌ ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی عه‌فرینه‌ به‌ توندی ڕه‌خنه‌ له‌ بێ هه‌ڵوێستییه‌که‌ی ڕۆژئاوا ده‌گرێت و بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به‌ "قیزه‌ون" وه‌سف ده‌کات. و دەڵێت ئێستا تاکە بژاردەی کورد ئەوەیە ڕوو لە دەوڵەتی سووریا بکات. بەڵام بەم دۆخەی ئێستاوە پێناچێت ئەو بژاردەیەش شتێکی تێدا بێت بۆ کورد. ئەوەی بە ڕواڵەت دەبینرێت ئەوەیە کە تورکیا دواجار عەفرین داگیر ئەکات و نرخەکەشی هەرچی بێت گرینگ نییە.

ئاسۆشیتێدپرێسیش تیشکی خستۆته‌ سه‌ر چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی ده‌ورگێڕ له‌ قه‌یرانه‌که‌ی سووریا و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ و خه‌مساردی له‌ گه‌مارۆدرانی کورد له‌ عه‌فرین و ده‌نووسێت: گرفتار بوونی کورد له‌ عه‌فرین کارتێکی به‌هێزی داوه‌ته‌ ده‌وڵه‌تی سووریا له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی خۆسه‌ری کورد له‌ سووریا چوونکه‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی جیهان ئێستا سه‌رقاڵن به‌ په‌ره‌پێدانی هه‌ژموونی و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌ سووریا و کوردیان ئیهمال کردوووه‌.

هیچ وڵاتێک بە فەرمی هەڵوێستی سەلبییان نەبوە و هەموویان شەرعیەتیان بە هێرشەکەی تورکیا داوە و هیچ گرینگیش نییە لە عەفرین هێزێک دەبێتە قوربانیی چاوچنۆکیی تورکیا کە لە ئازاد کردنی ڕەقە و شەڕی دژ بەداعش لە سووریا هەموو جیهانی تووشی سەرسوڕمان کرد و بە هەموو تواناوە بەرپەرچی ئەو مەترسییە قورسە تیرۆریستییەیان دایەوە.

تەنها ئەوەی هەیە هەڵوێستی سەرۆکی پێشووی فەڕەنسایە کە هیچ فەرمییەتێکی نییە. فڕانسوا ئۆلاند له‌ دیدار له‌گه‌ڵ خالێد عیسا نوێنه‌ری ئیدارەی خۆسەری فیدڕاڵییەتی دیموکراتیی باکووری سووریا وتوویەتی به‌رده‌وام هه‌وڵی پێکهێنانی ناوچه‌ی دژه‌ فڕین له‌ عه‌فرین ده‌دات و داواش له‌ دیکه‌ی وڵاتان ده‌کات پاڵپشتیی کورد بکه‌ن.

لە لایێکی ترەوە جان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاندوە، هێرشی سەربازیی سوپای تورکیا بۆسەر هێزی کورد هیچ پاساوێکی نییە. ناوبراو لەبەردەم پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی وتوویەتی، مەترسییە ئەمنییەکانی تورکیا لەبارەی سنوورەکانیەوە ڕەوایەتی هەیە، بەڵام ئەمە پاساوی هێرش کردن و پەلاماردانی عەفرینی پێنادات.

کاردانەوەکەی ئێستای لۆدریان و کاردانەوەی ژمارەیێک لە بەرپرسان و پەڕەمانتارانی ئێران لە سەرەتای هێرشەکەی تورکیاوە تاکە کاردانەوەی کۆمەڵگەی جیهانی بوو بەرانبەر ئەو داگیرکارییەی تورکیا و ئیدانە کردنی هێرشەکە.

هاوکات نیکۆلاس هراس چاودێری سیاسیی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ نه‌ ئه‌مریکا و نه‌ ڕووسیا هیچ یارمه‌تییێک به‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا بۆ سه‌رکه‌وتن له‌ شه‌ڕی عه‌فرین ناده‌ن. ئەمریکا و ڕووسیا ڕاجیاوازی و دژایەتییان زۆرە و دیارە لە سەر قاڵییێکدا جێگایان نابێتەوە. ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیرى دره‌وه‌ى رووسیا وتوویەتی ئەگەر ئەمەریکا هێرش بکاتە سەر سووریا ئەوا دەرئەنجامەکان جددی دەبن. ئەو وتەیەی لاڤرۆڤ کاردانەوە بوو بەرانبەر بە وتەکانی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوووەکان کە وتبووی ئەگەر هەیە ئەمریکا خۆی لە سووریا هێرش بکات. وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتوویەتی"پێوستە نیکی هالی، نێردەی ئەمەریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە بەرپرسیارێتییەوە ئەو مایکرۆفۆنە بەکار بهێنێت.

نوێترین هەواڵی ناوچەکەش باس لە ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئەمریکا لە سەر مەنبەج دەکات. دیارە لەو حاڵەتەدا دیسان هاوکێشەی سیاسی و سەربازی لە ناوچەکە دەگۆڕدریت. بەم دۆخەی ئێستاکەوە دیار نییە عەفرین چیی لێ دێت و ڕەوشەکە بەرەو چ لایێک دەچێت. تەنها ئەوە دیارە کە دەبێت چاوەڕوان بکرێت وڵاتانی ناوچەکە چۆن ڕێک دەکەون و شەڕڤانان چ بڕیارێکیان لە سەر دەدرێت.

 

داڕشتن و کۆ کردنەوە: بەشی کوردیی کوردپرێس

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه