19:42 PM   IRAQ
SUNDAY, 24 JUNE 2018
 به په‌له |◀   لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا ساختەکاری گەورە لە هەڵبژاردندا کراوە
ئاماده‌باشی له‌ شاره‌کانی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی نیگه‌رانی له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کورد و تورک

به‌شی جیهان- پاش هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییی له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه‌ له‌ شاره‌کانی ئه‌ڵمانیا وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆی نیگه‌رانی له‌ دروست بوونی ته‌نگه‌ژه‌وه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ڕاگه‌یاندوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌وه‌ خۆپیشاندانێکی به‌ربڵاو له‌لایه‌ن کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌ورووپاوه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌ هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له‌ باکووری سووریا به‌ڕێوه‌ چوووه‌.

ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌ شاره‌کانی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، به‌لژیکا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتێکی دیکه‌ش به‌ڕێوه‌ چوون و له‌ چه‌ند که‌یسێکیشدا خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌ندێک له‌ شاره‌کاندا بۆ ماوه‌یێکی کورت هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی ته‌له‌فزیۆنی دۆیچه‌وێله‌ 600 هه‌زار کورد له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژین و له‌م حه‌فته‌یه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌و کوردانه‌وه‌ خۆپیشاندانێکی به‌ربڵاو له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌کانی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ چوووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ له‌ حه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ند مزگه‌وتی هاووڵاتییانی تورکی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا ئاگریان تێ به‌ر دراوه‌ و کاره‌که‌ش خراوه‌ته‌ پاڵ کوردانی دژ به‌ ئه‌ردۆغان.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا پاش ئه‌م ڕووداوانه‌ و به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی کورد و تورکی ناو ئه‌و وڵاته‌ و هێرش بۆ هه‌ندێک بنکه‌ی سه‌ر به‌ تورکه‌کان له‌ شارانێک وه‌کوو به‌رلین و شتووتگارت و چه‌ند شارێکی دیکه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی ڕاگه‌یاندوووه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هۆشداری داوه‌ که‌ ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌توانێت هه‌ستی کوردی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا ببزوێنێت و به‌شێک له‌ شه‌ڕی نێوان کورد و تورک بۆ ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ بگوازێته‌وه‌.

ناوبراو وێڕای ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ئه‌ڵمانیا خه‌ریکی هه‌ڵمه‌تی هه‌واڵگری سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانن له‌ خۆپیشانده‌رانی کورد داوای کرد له‌ توندوتیژی پارێز بکه‌ن و پێبه‌ندی یاساکانی ئه‌ڵمانیا بن.

عه‌لی ئۆرتان تۆپراک سه‌رۆکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌واڵێکی ته‌واو ده‌درێت بۆ قیزه‌ون پیشاندانی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین گوتی: ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ هۆکاری توندوتیژی و هێرش له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا چی سه‌ر به‌ ڕێکخراوی هه‌واڵگری تورکیا بن یان په‌که‌که‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانیان نامرۆڤانه‌یه‌ و پاساوی نییه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه