12:01 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   زەریف بەرەو نیۆرک بەڕێکەوت
THURSDAY, 13 JUNE 2019 - 09:55
کۆبوونەوەی جیهانیی گەشتیاری لە شاری کرماشان بەڕێوە دەچێت

بەشی کرماشان- بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتی فەرهەنگیی کرماشان ڕایگەیاند ساڵی 2020 کۆبوونەوەی جیهانیی کەرتی گەشتیاری لە شاری کرماشان بەڕێوە دەچێت و مۆڵەتی بەڕێوەچوونەکەش دەرکراوە.

کوردپرێس:

ئومێد قادری بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتی فەرهەنگیی کرماشان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ساڵی پار ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ ڕێکخراوی جیهانیی گەشتیاری (UNWTO) واژۆ کردووە و بەپێی ڕێککەوتنەکەش بڕیار درا کۆبوونەوەی جیهانیی گەشتیاری بۆ ساڵی 2020 لە سەر تەوەری گەشتیاری لە گوندەکان و ئێکۆتووریسم لە ئێران و لە شاری کرماشان بەڕێوە بچێت.

ناوبراو زیادی کرد: پارێزگای کرماشان بەهۆی گوندە گەشتیارییەکانیەوە توانای زۆری لە کەرتی گەشتیاری هەیە هەر بۆیەش داوامان کرد دانیشتنەکە لە پارێزگای کرماشان بەڕێوە بچێت و بە پێداگریی پارێزگاری کرماشانیش بەرپرسانی وڵات لە میراتی فەرهەنگی قبووڵیان کرد کرماشان ببێتە میوانداری دانیشتنە جیهانییەکە.

ناوبراو لەبارەی بەرنامەی ئامادەکراو بۆ دانیشتنە جیهانییەکە ڕایگەیاند: بەو مەبەستە لە 505 گوندی پارێزگای کوردستان 2020 هەڵمەتی گەشتیاری ئەنجام دەدەین بۆیەش بۆ ڕەخساندنی زەمینەی گەشتیاری پێویستمان بە یارمەتیی هەموو دامودەزگا پێوەندیدارەکان هەیە.

قادری جەختیشی کردەوە کۆبوونەوەی جیهانیی گەشتیاری نەک هەر بۆ پارێزگای کرماشان بەسوودە بەڵکوو قازانجی بۆ هەموو پارێزگا و شارەکانی دەوروبەریش دەبێت.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه