19:27 PM   IRAQ
SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   شەڕی دژبە کورد ئەولەویاتی یەکەمی تورکیا نیە
SATURDAY, 8 JUNE 2019 - 14:43
زۆر به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت مێشک ده‌كوژێت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریخستووه‌ که‌ زۆر به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ده‌بێته‌ هۆی لاوازكردن و پووكانه‌وه‌ی مێشک و له‌سه‌ر چۆنییه‌تی كاركردنی مێشک كاریگه‌ری دروست ده‌كات.

کوردپرێس:

ژماره‌یێک زانای ئه‌مریكی و ئوسترالی و ئه‌ورووپی له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ شێوه‌یێكی زۆر و به‌رده‌وام ئینته‌رنێت به‌كار ده‌هێنن به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر ئینته‌رنێت به‌كار ده‌هێنن له‌ چالاكییه‌ هزرییه‌كاندا لاوازترن و به‌ ئاسانی یادگه‌یان په‌رت ده‌بێت.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا سه‌دان به‌شداربوو تاقیكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری و ژیریان ئه‌نجام داوه‌ و دواتریش پشكنینی مێشكیان بۆ كراوه‌، پاش ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌ ئه‌نجامه‌كه‌یان له‌ ڕۆژنامه‌ی " World Psychiatry" بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

جۆزێف فیرس ئه‌و زانایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كه‌ بووه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌و زانیاری و ئاگاداركردنه‌وه‌ بێسنوورانه‌ی كه‌ له‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌رده‌سته‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌رتبوونی ئاگایی و هزری به‌كارهێنه‌رانی، ئه‌وه‌ش واده‌كات نه‌توانین به‌ ته‌واوه‌تی هزرمان له‌سه‌ر یه‌ک بابه‌ت چڕ بكه‌ینه‌وه."

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: "له‌ كاتێكدا ده‌توانین به‌ شێوه‌یێكی ئاسان و هه‌ر كاتێک بمانه‌وێت زانیارییه‌ پێویسته‌كان له‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ وه‌ربگرین، كاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی به‌شی خه‌زنكردنی زانیاریی مێشک دروست ده‌كات و ئه‌و هه‌سته‌ ده‌به‌خشێت كه‌ پێویست ناكات زانیارییه‌كان له‌ یادماندا بمێننه‌وه‌".

ئه‌و زانایانه ده‌شڵێت:‌ "ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌یێكی مه‌ترسیداره‌ كه‌ پیشانی ده‌دات نه‌وه‌كانی ئینته‌رنێت به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ زیانێكی زۆریان پێده‌گات و دابڕینیان له‌و داهێنانه‌ كێشه‌یێكی گه‌وره‌ دروست ده‌كات".

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه