18:24 PM   IRAQ
THURSDAY, 18 JULY 2019
 به په‌له |◀   له‌هیچ دۆخێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنن/ ئەمریکا هۆکاری ئاڵۆزبوونی ناوچەکەیە
SATURDAY, 25 MAY 2019 - 11:55
ئامێرێک داهێنراوه‌ که‌ له‌ ڕێگای ده‌نگه‌وه‌ هه‌سته‌کانی مرۆڤ ده‌خوێنێته‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- کۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی ئامێرێکى بچووکه‌ که‌ له‌ توانایدایه‌ له ‌ڕێگه‌ی ده‌نگه‌وه‌ هه‌سته‌کانی مرۆڤ دیاری بکات.

کوردپرێس:

تۆڕی بلوبێرگ بڵاوی کرده‌وه‌ کۆمپانیای ئه‌مه‌زۆن سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی ئامێرێکه‌ که‌ ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌ی ده‌نگه‌وه‌ ده‌روونی مرۆڤ بخوێنته‌وه و‌ له‌ شێوه‌ى کاتژمێردا ده‌بێت و ده‌توانرێت له ‌ده‌ست بکرێت.

ئامێره‌که‌ که‌ ناوی دیلانه‌ پێکهاتووه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک بڵندگۆ و بیستۆک که‌ له‌ ڕێگه‌ى به‌رنامه‌یێکه‌وه‌ پێکه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌ و ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ى ده‌نگى مرۆڤه‌وه‌ حاڵه‌تی ده‌روونی ده‌ستنیشان بکه‌ن.

ئامێره‌که‌ ده‌توانرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ ده‌یانه‌وێت دۆخی ده‌روونی مرۆڤه‌کان بزانن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یێکی گونجاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و له‌ داهاتووشدا له‌ ڕووی ئه‌کادیمییه‌وه‌ سوودێکى گه‌وره‌ی ده‌بێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو که‌ ئامێره‌که‌ له‌ ڕێگه‌ى ئه‌پێکى تایبه‌ته‌وه‌ به‌ مۆبایله‌ زیره‌که‌کانه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌ و ده‌توانرێت به ‌شێوه‌یێکی ئاسان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه