12:15 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   زەریف بەرەو نیۆرک بەڕێکەوت
FRIDAY, 24 MAY 2019 - 11:44
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره: پڕۆسەی بەنێودەوڵەتی کردنی مەرزی شۆشمێ ڕوو لە کۆتایییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ کار له‌سه‌ر به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ده‌روازه‌ی بازرگانیی شۆشمێ ته‌وێڵه‌ و مه‌رزی پشته‌ دەکرێت. به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ ده‌ڵێ، حكوومه‌تی عێراق به‌ مه‌به‌ستی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزی شۆشمێ_ته‌وێڵه ‌نووسراوی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كردووه‌.

کوردپرێس:

له‌وبارەیە‌وه،‌ حه‌مید بارام، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره ده‌ڵێ: "دوو جار وه‌فدی باڵای حكوومه‌تی عێراق، كه‌ له‌ 9 وه‌زاره‌ت پێك هاتبوون، سه‌ردانی مه‌رزی شۆشمێ_ته‌وێڵه‌یان كرد، ڕاپۆرتی كۆتاییی خۆیان نووسی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌رزی شۆشمێ_ته‌وێڵه‌ بكرێته‌ مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێراندا"

پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ چواره‌م پارێزگای كوردستانه‌، تا ئێستا هیچ مه‌رزێكی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران نییه‌، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ مه‌رزی پشته‌ و شۆشمێ_ته‌وێڵه‌یه‌، كه‌ نافه‌رمین، له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌رزی بازرگانیی لاوه‌كی.

حه‌مید بارام بۆ ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه ‌ده‌كات: "حكوومه‌تی عێراق موافه‌قه‌تی كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌رزی شۆشمێ_ته‌وێڵه‌ بكرێته‌ مه‌رزێكی فه‌رمیی نێوده‌وڵه‌تی، پێشمان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ حكوومه‌تی عێراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه‌، كه‌ مه‌رزی شۆشمێ_ته‌وێڵه‌ بكرێته‌ مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی، ئێرانییه‌كانیش پێیان باشه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ گوتیشی: "تەواوی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌ مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌بێت به‌ هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ مه‌رزه‌كه‌مان دابین كردووە". بارام بڕوای وایه‌، به‌فه‌رمیناساندنی مه‌رزی شۆشمێ_ته‌وێڵه‌، سوودی زۆری ده‌بێت و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نی ده‌روازەی نێودەو‌ڵه‌تیی بازرگانی و زۆری هه‌لی كار و بووژانه‌وه‌ی ئابووری بۆ سنووری پارێزگاكه‌ بەدوادا دێت.

ناوبراو گوتیشی: "پاش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان وه‌فدێكی باڵای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سەبارەت بە په‌له‌كردن له‌ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزه‌كه‌ سه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات."

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه