02:23 PM   IRAQ
THURSDAY, 27 JUNE 2019
 به په‌له |◀   بەرهەم ساڵح: ئێستا ناوچەکە بەتایبەت عێراق پێویستی بە ئاشتییە
THURSDAY, 23 MAY 2019 - 12:45
جه‌یمس جێفری: ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆسه‌ری کوردی له‌ سووریا ناکات

به‌شی جیهان- نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ سووریا ده‌ڵێت: ئێمه‌ هیچ ئه‌جێندایێكی سیاسیی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ کوردی سووریا نییه‌ که‌ بۆ ئه‌وان بیخه‌نه‌ڕوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌قه‌لای کوردی سووریا بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنی باکووری ئەو وڵاتە و دامه‌زراندنی ئیدارەی خۆسەر و کارتێکه‌ریی ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌سه‌ر کوردی تورکیا بۆتە هۆی نیگەرانیی ئەنقەرە. هه‌رچه‌ند که‌ کورده‌کان ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه‌ به‌ دوای دابه‌ش‌کردنی سووریا و دروست‌کردنی ناوچه‌یێکی سه‌ربه‌خۆوه‌ نیین.

به‌ڵام جه‌یمس جێفری نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ سووریا له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی سه‌ر به‌ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا گوتی: کورد نابێت چاوه‌ڕوان بێت ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ دروست‌کردنی ناوچه‌ی سه‌ربه‌خۆی کورد له‌ سووریا بکات.

ناوبراو له‌باره‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئاینده‌ی سووریا گوتیشی: ئێمه‌ هیچ ئه‌جێندا و ئاینده‌یێكی سیاسیی هاوبه‌شمان بۆ کورد ناخه‌ینه‌ڕوو، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ بۆ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی سووریا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو و ئه‌ویش ده‌وڵه‌تێکی دیموکرات و ئاشتیخوازه‌."

جێفری ته‌ئکیدی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌ کوردی سووریا له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گریمانه‌کراوی تورکیا کرده‌وه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیای به‌ ڕه‌وا وه‌سف کرد.

نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا ئاماژه‌ به‌ جێبه‌جێ‌کردنی پڕۆژه‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ر دروست‌کردنی ناوچه‌ی پارێزراو له‌ باکووری سووریا به‌ بێ ئاماده‌بوونی کوردی سووریا ناسراو به‌ YPG ده‌کات و ده‌شڵێت: ناوچه‌ی پارێزراو له‌لایه‌ن پۆلیسی خۆجێیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت و تورکیا و ئه‌مریکاش چاودێری له‌سه‌ر ناوچه‌که‌ ده‌که‌ن.

له‌ کۆتاییدا جه‌یمس جێفری هیچ ئاماژه‌یێکی به‌وه‌ نه‌کرد که‌ مه‌به‌سته‌که‌ی له‌ پۆلیسی خۆجێیی چییه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه