13:37 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 18 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   ڕێبەری باڵای شۆڕش: لە هیچ ئاستێکدا لەگەڵ ئەمەریکا دانوستان ناکرێت
WEDNESDAY, 22 MAY 2019 - 15:47
سی ان بی سی:
ئەمریکا دوو هەفتە مۆڵەتی بە تورکیا داوە گرێبەستی کڕینی سیستەمی مووشەکیی S400 هەڵبوەشێنێتەوە

بەشی جیهان- ئەمریکا تا هەفتەی یەکەمی مانگی داهاتوو مانگی 6ی 2019 مۆڵەتی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کڕینی سیستەمی مووشەکیی S400ی بە تورکیا داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی سی ئین بی سی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند لە ئەگەری هەڵنەوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تورکیا، کە لەگەڵ رووسیا واژۆی کردووە، ئەمریکا هەڕەشەیێکی لە تورکیا کردووە، کە توندترینیان بریتین لە: نەفرۆشتنی فڕۆکەی F35 بە تورکیا، پابەندکردنی تورکیا بە دانی بەهای 100 فڕۆکەی F35 بە ئەمریکا، سەپاندنی سزای ئەمریکا و هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بەسەر تورکیا.

لە ساڵی 2017، ئەنقەرە رێککەوتنێکی لەگەڵ مۆسکۆ واژۆ کرد بۆ کڕینی سیستەمی S400، کە پێشکەوتووترین سیستەمی دژە مووشەکی و دژە فڕۆکەیە و لە رووسیا دروست دەکرێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه