13:26 PM   IRAQ
THURSDAY, 27 JUNE 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان: سەردانی ئۆجەلان بە ئاگاداریی میت-ەوە ئەنجام دەدرێت
WEDNESDAY, 22 MAY 2019 - 10:07
نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمەتێک دەخاتە پاڵ کوردەکانی سووریا

نەتەوەیەکگرتووەکان هێزی کوردی سووریا بەوە تۆمەتبار دەکات کە زیندانی شاراوەی دروست کردووە و کۆمەڵێک منداڵی سەروو تەمەن 12 ساڵی تێدا زیندان کردووە کە ئەو باوکی ئەو منداڵانە ئەندامی داعش بوون.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند گومانی ئەوە دەکرێت کە کوردی سووریا منداڵانی داعشی دوور لە دایکەکانیان و لە زیندانە شاراوەکاندا زیندانی کردبێت و ئەوانەش ئەو منداڵانەن کە باوەکانیان ئەندامی داعش بوون.

 نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سووریا دەڵێت پێ دەچێت ئەو منداڵانە کە تەمەنیان لە سەرووی 12 ساڵەوەیە لە حەسەکە دەستبەسەر کرابن. ئەو زیندانییانە ڕێگەیان پێنادرێت چاویان بە بنەماڵەکانیان بکەوێت و شوێنی هێشتنەوە و زیندانی کرانیشیان بە بنەماڵەکانیان ناوترێت.

نەتەوەیەکگرتووەکان بەبۆنەی ئەو هەواڵانەوە ڕەخنەی لە کوردی سووریا گرتووە و داوای باشتر کردنی ئەو دۆخە دەکات.

 بەگوێرەی ئەو ئامارەی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە نزیکەی 29 هەزار منداڵی بیانی لە سووریا لەگەڵ بنەماڵەکانیان دەژین کە 20 هەزار کەسیان عێراقین و نزیکەی 9 هەزار کەسیشیان منداڵی ئەو دایک و باوکانەن کە کە لە 60 وڵاتی بیانییەوە چوونەتە ڕیزەکانی داعش.

نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەشی وتووە کە نزیکگەی هەزار منداڵی چەکدارانی داعش لە عێراق هەن کە بوونەتە قوربانیی جەنگ.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە حاڵێکدا ئەو ڕەخنەیە لە کوردی سووریا دەگرێت کە بەرپرسانی کورد ڕایانگەیاندووە توانا و ئیمکاناتی پێویستیان بۆ گلدانەوەی دیلەکانی داعش نیە و پێویستە وڵاتانی بیانی زووبەزوو پڕۆسەی وەرگرتنەوەی هاووڵاتییانی خۆیان دەست پێبکەن.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه