19:43 PM   IRAQ
SUNDAY, 24 JUNE 2018
 به په‌له |◀   لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا ساختەکاری گەورە لە هەڵبژاردندا کراوە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ داخ و ئه‌سه‌فی خۆی له‌ داکه‌وتنی فڕۆکه‌یێکی تورکیا له‌ ناو خاکی ئێران ده‌رده‌بڕێت

به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داخ و ئه‌سه‌فی خۆی له‌ داکه‌وتنی فڕۆکه‌یێکی تورکیا له ناو‌ خاکی ئێران ده‌رده‌بڕێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داخ و ئه‌سه‌فی خۆی له‌ داکه‌وتنی فڕۆکه‌یێکی تورکیا له‌ ناو خاکی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ربڕی و ڕای‌گه‌یاند: چه‌ندین گرووپی فریاکه‌وتن ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که‌ کراون و سه‌ره‌ڕای خراپ بوونی دۆخی که‌شوهه‌وا به‌ مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ و فریاکه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی داکه‌وتنی فڕۆکه‌که‌.

ڕۆژی ڕابردوو فڕۆکه‌یێکی تورکیا که‌ له‌ شارجه‌ به‌ره‌و ئه‌سته‌نبۆڵ گه‌شتی ده‌کرد له‌ ناوچه‌ی شاخاویی "دورک اناری"ی پارێزگای چوارمه‌حاڵ که‌وته‌ خواره‌وه‌ و 11 موسافیری ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه