14:06 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 18 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   ڕێبەری باڵای شۆڕش: لە هیچ ئاستێکدا لەگەڵ ئەمەریکا دانوستان ناکرێت
TUESDAY, 21 MAY 2019 - 10:51
گەشتیارێکی نیوزیلاندی باسی میواندارێتی کورد دەکات

بەشی جیهان- نیک فیشر دەڵێت بەڕای من کوردەکان میواندۆستترین خەڵکی جیهانن و دەبێت بۆ دیتنی سروشتی ناوچە کوردنیشینەکانی عێراق هەموو مەترسییێک بە گیان قبووڵ بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زۆربەی جاران کۆمپانیا گەشتیارییەکانی جیهان بە خەڵکی ڕادەسپێرن کاتێک کە سەردانی عێراق دەکەن هۆشیار بن چوونکە هێشتا مەترسییەکانی شەڕ و پێکدادان بەتایبەت هێرشی شانەی نووستووی داعش لە ئارادایە. بەڵام گەشتیارێکی نیوزیلاندی کە سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراقی کردووە دەڵێت: "قەت وا نییە".

نیک فیشر گەشتیاری نیوزیلاندی بە میدیاکانی ئوسترالیای وتووە لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ هەرێمی کوردستان بۆی دەرکەوتووە کە ئەم ناوچەیە ئارامترین و دڵڕفێنترین ناوچەیێکە کە تا ئێستا سەردانی کردووە.

ناوبراو کە لە دیتنی چیاکانی نێوان هەرێم کوردستان و تورکیا زۆر سەری سوڕماوە دەڵێت: پێچەوانەی ئەوەی کە بیری لێدەکرێتەوە ئەم بەشە لە عێراق قەد مەترسیی لەسەر نییە و دەبێت بۆ سەردانی ئەم ناوچەیە هیچ گومانێکت نەبێت.

ناوبراو لە بارەی ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بەو جۆرە کە دەڵێن خەڵکی ئێرە هەژار نین کاتێک کە سەردانی شەقامەکانی هەولێر دەکەی هۆتێلی پێنج ئەستێرەی زۆر دەبینی و خەڵک ئۆتۆمبێلی موستانگ و بنتلی-یان بە دەستۆیە.

زیاتر لە هەموو شتێک فیشر باسی میواندارێتیی کوردەکان دەکات و دەڵێت کورد مێواندۆستترین خەڵکی جیهانن چوونکە بۆ هەر شوێنێک ڕۆیشتم ڕەفتاری باشم لێیان بینی.

فیشر هەروەها دەڵێت سروشتی هەرێمی کوردستان یەکێک لە جوانترین سروشتەکانی دونیایە و داوا لە گەشتیاران دەکات بۆ تێپەڕانی پشووکانیان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

 

 

 

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه