19:27 PM   IRAQ
THURSDAY, 18 JULY 2019
 به په‌له |◀   له‌هیچ دۆخێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنن/ ئەمریکا هۆکاری ئاڵۆزبوونی ناوچەکەیە
TUESDAY, 21 MAY 2019 - 10:09
​تۆربینێکی بچووک له‌ ڕێگه‌ی ئاوه‌وه‌ کاره‌با دروست ده‌کات

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- تۆربینێکى بچووک که‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیایێکی به‌لجیکییه‌وه‌ دروست کراوه‌ ده‌توانرێت له‌ ڕێگه‌ى ئاوه‌وه‌ به‌ ئاسانی کاره‌با دروست بکرێت.

کوردپرێس:

کۆمپانیای تێربوله‌نتی به‌لجیکی تۆربینێکی بچووکی دروست کردووه‌ که‌ ده‌توانرێت به‌ ئاسانی له‌ گونده‌کان به‌ کار بهێنرێت و له‌ سه‌رچاوه‌ی ئاو و جۆگه‌کاندا دابنرێت و بڕی کاره‌بای پێویست بۆ گونده‌کان دابین بکات به ‌بێ هیچ تێچوویێک.

کۆمپانیا به‌لجیکییه‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ ناو تۆربینه‌که‌دا ئامێرێک به‌کار هاتووه‌ که‌ ئامێره‌که‌ له‌ ڕێگه‌ى جووڵه‌ی ئاوه‌که‌ و دیزاینێکى تایبه‌ته‌وه‌ تۆربینه‌که‌ ده‌خولێنێته‌وه‌ و کاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

کۆمپانیاکه‌ له‌سه‌ر شێوازی به‌کارهێنانی تۆربینه‌که‌ باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ به‌شێک له‌ زه‌ویی نزیک ڕووباره‌که‌ چاڵ ده‌کرێت و دواتر ده‌رچه‌یێکی به‌ کۆنکرێت تێدا دروست ده‌کرێت و پاشان ئامێرێکی دروستکه‌ری وزه‌ (جێنه‌ره‌یته‌ر)ی تێدا داده‌نرێت و به‌ربه‌ستی ده‌رچه‌که‌ لا ده‌برێت و ئاو ده‌چێته‌ ناو تۆربینه‌که‌وه‌ و وزه‌ی کاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه