14:03 PM   IRAQ
THURSDAY, 27 JUNE 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان: سەردانی ئۆجەلان بە ئاگاداریی میت-ەوە ئەنجام دەدرێت
MONDAY, 20 MAY 2019 - 18:15
کوردی سووریا بووکەکانی خەلافەت دەنێرێتەوە ماڵە باوانیان

بەشی جیهان-گۆڤاری ئیندپێندێنت لە نووسراوێکیدا دەڵێت بەرپرسانی کوردی سووریا هەوڵ دەدەن ئەو ژنانەی لە ئەورووپاوە بە جیهادی نیکاح بووبوونە بووکی داعش بنێرێتەوە وڵاتی خۆیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس کوردەکانی سووریا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا باکووری سووریایان لە داعش پاک کردەوە و لە هەڵمەتی پاککردنەوەکەشدا نزیکەی 10 هەزار ئەندامی داعشیان بە بنەماڵەکانیانەوە بە دیلی گرتووە و لە چەند کەمێکدا لە هەمان خاکی سووریا جێگیریان کردوون.

ژمارەیێک لەو ئەندامە دەستبەسەرکراوانەی داعش ئەو کچانەن لە ئەورووپاوە پێوەندییان بە داعشەوە کردووە و زۆرینەیان نزیکەی 20 ساڵیان تەمەن بووە و لە 2014وە کە داعش لە عێراق و سووریا دەسەڵاتی گرت لە ئەورووپاوە بە بێ پرسی خانەوادەکانیان خۆیان گەیاندۆتە سووریا و خۆیان لە داعشییەکان مارە کردووە. بۆیە ناویان نراوە بووکەکان خەلافەت.

بەرپرسانی کوردی سووریا داوایان لە وڵاتانی ئەورووپی کردووە بەرپرسیار بن لە دادگایی کردنی ئەو ژنانە و ڕێگەیان پێبدرێت کە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

بەپێی نووسراوی گۆڤاری ئیندپێندێنتی ئیرلەندی بەرپرسانی وڵاتی ئیرلەند هەوڵ دەدەن لە ڕێگای وڵاتێکی نێوبژیڤانەوە یەک لەو بووکانەی خەلافەت وەربگرنەوە کە ناوی "لیزا اسمیس"ە و تەمەنی 37 ساڵە و پێشتر سەربازی سوپای ئیرلەند بووە.

هەر بەپێی نووسراوی گۆڤارەکە، کوردی سووریا داوایان کردووە تێکڕای ژن و منداڵانی داعش بگەڕێندرێنەوە بۆ ئەو وڵاتە ئەورووپییانەی لێیەوە هاتوون. کوردەکان دەڵێن ئەو مەسەلەیە کاتی دەوێت و پێویستە بۆ گەڕاندەوەیان پەلە بکرێت چوونکە ئیمکاناتی ئەوەیان بەدەستەوە نییە ئەو هەموو دیلە لای خۆیان ڕابگرن؛ نەخوازەڵا لەو حاڵەتەدا کە ئەو ئەندامە دیلکراوانە حەز دەکەن بگەڕێنەوە نێو داعش.

ئیندپێندێنت لە زاری دیپڵۆماتە ئەورووپییەکان ئەوەشی نووسیوە کە بووکەکانی خەلافەت کە هاووڵاتیی بەریتانیا و دانمارک و فەڕەنسا و سویدن داوایان کردووە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و ئیرلەندیش بەنیازە بە پێوەندیی دیپڵۆماسییانە لەگەڵ ئەو وڵاتانە لیزا بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتی خۆی.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه