18:24 PM   IRAQ
THURSDAY, 18 JULY 2019
 به په‌له |◀   له‌هیچ دۆخێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێنن/ ئەمریکا هۆکاری ئاڵۆزبوونی ناوچەکەیە
MONDAY, 20 MAY 2019 - 10:10
کۆمپانیایێکی ئه‌ڵمانی یه‌که‌مین ته‌کسى کاره‌بایى نمایش ده‌دات

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- کۆمپانیاى لیلیۆمى ئه‌ڵمانى یه‌که‌مین ته‌کسى کاره‌بایى که‌ تواناى فڕینى هه‌یه‌ ئاشکرا کرد.

کوردپرێس:

کۆمپانیای لیلیۆمی ئه‌ڵمانیا له‌ تویتێکیدا نوسیوویه‌تى: ده‌خوازن " لیلیۆم جێت" به‌ ته‌واوى هێز و توانایانه‌وه‌ تا ساڵى 2025 له‌ سه‌رجه‌م وڵاتاندا کارى پێ بکرێت.

کۆمپانیاکه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ کردووه‌: پلان داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ى تێچووى ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ نزیک بێت له‌ تێچووى ئۆتۆمبێلى تاکسى کرێى ئاسایى.

کۆمپانیاکه‌ باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ ئه‌و جۆره‌ فڕۆکه‌یه‌ى تاکسى به‌ شێوه‌یێکى هێواش ده‌ستی کردووه‌ به‌ تاقیکردنه‌وه.

کۆمپانیاکه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و جۆره‌ تاکسییه‌ ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ به‌ شێوه‌ى ستوونى له‌ شوێنى خۆیه‌وه‌ هه‌ستێت به‌ره‌و ئاسمان، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ى باڵه‌کانییه‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ى پێ دراوه‌ و هه‌روه‌ها خێرایییێکى زۆرى هه‌یه‌ که‌ 300 کیلۆمه‌تر له‌ کاتژمێرێکدا ده‌بڕێت.

کۆمپانیاکه‌ ده‌ڵێت: هاوڵاتییان ده‌توانن به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ به‌کارهێنانى ڕێنمایى تایبه‌ت به‌ کۆمپانیاکه‌ له‌ ئینته‌رنێت وه‌ک "ئۆپر ولیفت" ئه‌و شوێنه‌ بدۆزنه‌وه‌ که‌ فڕۆکه‌که‌ لێى ده‌وه‌ستێت و داواى ئه‌و شوێنه‌ى لێ بکه‌ن که‌ به‌نیازن گه‌شتى بۆ بکه‌ن چوونکه‌ خێراییه‌که‌ى چوار هێنده‌ى خێراییى ئۆتۆمبێلى تاکسیى ئاساییه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه